۲۳ی نیسانی هەموو ساڵێك، رۆژی جیهانیی كتێب-ە، ئەو رۆژەی كە دروشمی كتێب و خوێندەواری بۆ هەمووان بەرز دەكرێتەوەو هەموو بەبێدەنگی رێز لەو دەستكەوتە گەورەیەی مرۆڤایەتی دەگرین كە (كتێب)ە.
بێگومان دیاری كردنی ئەم رۆژە، لەلایەن ڕێكخراوی یۆنسیكۆ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٩٥) كە ناوی نا ڕۆژی جیهانی كتێب و خستیە ڕۆژژمێری خۆیەوە.
دانانی ئەو رێكەوتە، هاوكاتە لەگەڵ رێكەوتی لەدایكبوون و كۆچی دوایی هەندێك لە نووسەرانی بەناوبانگی جیهان لەوانە (ویلیام شكسپیر و میگۆئێل سروانتێس و مۆریس درۆیۆن و هالدۆو ك. لاكسنس و ڤلادیمێر نابۆكۆڤ و جۆزێب بلاو مانوێل میخا…).
بەتایبەت بۆ یەكەمجار ساڵی 1923 لەلایەن فرۆشگاكانی كتێبی هەرێمی “كاتالۆنیا”ی ئیسپانیاوە، بەمەبەستی رێزلێنان لە”میگوئێل سروانتێس” نووسەری ناوداری ئیسپانیاییەوە هاتە ئاراوە، كە لەو رۆژەدا كۆچی دوایی كرد واتە 23ی نیسان.
دیارە، ئامانجی یونسكۆ لە دیاریكردنی ئەم ڕۆژە تایبەتە بۆ نووسەران و كتێبەكانیان مایەی دڵخۆشی بوو، بەتایبەت بۆ پاراستنی ماف و كۆپی نەكردنی بەرهەمەكانیان.
لەم ڕۆژەدا لە زۆربەی شوێنە جیاوازەكانی جیهان كتێب لە نێوان خوێنەر و نوسەرەكاندا بە دیاری دەبەخشرێت و پیرۆزبایی لەیەكتر دەكەن، هەروەها لە هەندێك شوێن لەم ڕۆژەدا كاتێك كتێبێك دەفرۆشرێت گوڵێك دەخرێتە نێوان كتێبەكەوە وەك دیارییەك بۆ كڕیارەكە.
تریفە