بەیبوون بە ئینگلیزی: chamomile گوڵە بابونە، گیایەكە لە تیرەی تێكەڵاوەكان، پەلەكانی سەوز و گوڵەكانی زەردن، لە مانگەكانی (نیسانو ئایار) خاكەلێوەو بانەمەڕدا شین دەبێ و دەپشكوێ، نزیكەی ٣٠ سم بەرز ئەبێ و ٢٠ رۆژ دەژی.
بەیبون گوڵێكی ئاسمانی و چەرموو ئەكا و بۆنخۆشە بۆنی (سێو)ی لێدێت، رۆنێكی بۆنخۆشی لێئەگرن كە بۆ دەرمان ئەبێ، هەروەها گوڵە وشككراوەكانی بەیبوون وەكوو گیایەكی دەرمانی و شێوازێكی سروشتیو دەرمانێكی شیفابەخش كەڵكی لێوەردەگیرێت.
ئەم گوڵەو فۆرمەكانی لەهەر شوێنو جوگرافیایەك تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لەوانەیە ئەو چایەی لە كوردستان لێی دروست دەكرێت لەگەڵ ئەو چایەی كە لە ئیسپانیا لێی دروست دەكەن جیاواز بێت، بەڵام پێكهاتەی گشتیی و سوودە تەندروستییەكانی ئەم گوڵە یەكسانە.
بەشێك لە سوودەكانی ئەم جۆرە چایە:
۱ـ باشتركردنی پرۆسەی خەو: بەپێی توێژینەوەیەك، چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتی ئەو كەسانە بدات كە كێشەی خەویان هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی خەوی نائارام و هەناسەسواریان هەیە، خواردنەوەی كۆپێك چای بەیبوونی بێ كافەئین بەشێوەیەكی بەرچاو ئەم كێشانە لەناو دەبات.
۲ـ پرۆسەی هەرسكردنی خواردن بەهێز دەكات: ئەگەر تووشی كزانەوەی گەدە هاتوون، ئەگەر سكتان با دەكات و ئازارتان دەدات، خواردنەوەی چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتیدەرتان بێت، بەپێی زانیارییەكانی ناوەندی پزیشكیی “ڤۆكسنەر”ی ویلایتی ئۆهایۆ، گوڵە بەیبوون تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و جووڵەی ریخۆڵە ئاسان دەكات و بەگشتی یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدات.
۳ـ تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە: بەپێی توێژینەوەكانی دێپارتمەنتی “ئۆرۆلۆژیا”ی زانكۆی ئۆهایۆ، ئەنتیئۆكسیدەنتی “ئاپیژنین” كە لە پێكهاتەی بەیبووندایە دەتوانێ بەرگری لە جەستە بكات لە بەرانبەر شێرپەنجەكانی مەمك، گەدە و ریخۆڵە، پێست و پرۆستات و مناڵدان.
4ـ بەهێزكردنی دڵ: چای بەیبوون بە كەمكردنەوەی فشاری خوێن و ئاستی كۆلستڕۆڵ دەبێتە هۆی تەندروستیی دڵ، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە ئەم چایە نەخۆشیەكانی دەماریش كەم دەكاتەوە.
٥ـ دژە هەوكردنە و چارەسەری گرفتەكانی پێست دەكات وەك نەخۆشی ئەكزیما و سووتاوی بەر خۆرو هەستیاری، شێداركەرەوەیەو درەوشانەوە بەپێست دەبەخشێتو شوێنی زیپكە و برین لادەبات.
٦ـ ئەو كەسانەی دەوروبەری چاوییان دەئاوسێت، دەتوانن سوود لە خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون وەربگرن.
7ـ لە كاتی تووشبوون بە هەڵامەتدا، خواردنەوەی چای گوڵە بەیبوون سوودێكی زۆری هەیە.
ئا: پروشە













