Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
خود نووسینەوەی ژنان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خود نووسینەوەی ژنان

گوڵزار فەرەج

هۆزان مەحمود دەڵێت: ژنان دەتوانن ئازاری خەم ڕابژەنن، زریانی وشەیان هەڵبكەن و هەستەكانیان واڵا بكەن، هاواری كپ كردویان بكەن بە شۆڕشێك و نوێگەری و داهێنان بخولقێنن، تام و لەزەتی ئازادی و ژن بون لەم كتێبە ناوازەیەدا، دەنگێك قسە دەكات كە دەنگی ژنی كوردە بە هەمو دورییە تراژیدیەكانەوە و پڕ زیندەگانییەكانییەوە.

لەلای نوسەر ئەم بیرەی لەوەوە سەرچاوەی گرتوە كە هەموو كات بە هزرو بیری خۆیان بەر دونیای دەرەوە بكەون، بەر لەوەی ببنە بەشێك لەكۆمەڵێك وتاری ئایدۆلۆژی و نەتەوەیی و ئایینی.

بێگومان هەوڵێك هەیە كە ژنی كورد لەهەموو سیفەتەكانی، خۆڕاگری، شۆڕشگێڕی، بەرخودان، بكەری كۆمەڵایەتی و سیاسی كورتبكاتەوە، بۆ وێنەی ئەو ژنە قوربانیانەی پیاوی سیاسی ئەچێتە كۆتاكان و ڕێكخراوەكان و سەنتەرەكان، لەم گۆشە نیگایەوە جۆڕێك لەئۆڕستوكراتیەتی ژنان، دروستبوە لە كوردستاندا كە زۆر لەوە، گوزارشت لە دەنگی زۆرینەی ژن بكات.

هۆزان مەحمود دەڵێ‌: لێرەوە كاری من هاندانی ئەم ژنانە بوو لەهەر چوار پارچەی كوردستان كە خۆیان بنوسن و بدوێن، بێئەوەی من یان كەسی دیكە لەجیاتی ئەوان قسە بكات، بێگومان ئێمە بەزمانەكانی توركی و عەرەبی و فارسی‌و كورمانجی سۆرانی و ئینگلیزی ئەم گێرانەوانەمان بەدەست گەشتوەو وەرگێڕانمان بۆ كردون، ئەوەی لەم وێنانەدایە وێنەكان خۆیانن، ژنە چەوساوەكە خۆیەتی، لێرەوە خود نوسینەوەی ژنانی كورد لەدوو توێی ئەم كتێبەدا لەدایكبوو، سەرەڕای هەموو كێشەكان و ئازارەكان و جەنگەكانی نێو ماڵ، ژنان دەڵێن هێشتا كۆڵ نادەین و ژیان بە جوانی دەبینین و كەس بۆ ئەبەد قوربانی نییە‌و كەسیش بۆ ئەبەد براوە نییە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ