ئەمڕۆ شەممە كۆمەڵێك لەژنانی شانۆكار وەك هەڵوێستێك، پێرفۆرمانسێك بەناونیشانی (بێدەنگییەكی ڕەشپۆش) لەهەریەك لەبەردەركی سەراو باخی گشتیو پاركی دایك لەشاری سلێمانی نمایش كرد.
فرمێسك مستەفا، شانۆكار لەوبارەیەوە وتی: “ئامانجی گشتی لەم پێرفۆرمانسە ئەوەیە بڵێین با لەجیاتی كوشتارو توندوتیژی، خۆشەویستی بڕوێنین، بەداخەوە لەمڕۆدا كۆمەڵێك ژن كە لەژیاندا نەماونو ژمارەشیان زۆرەو رۆژانەش لە هەڵكشاندایە لەم پێرفۆرمانسەدا دێنەوە ژیانو ئەمانكەنە ژێر بەر پرسیارییەتی و پێمان دەڵێن (بۆ ئەمە رویدا؟)، لەكاتێكدا بەرەو جەژن ئەچین و ئەبوو لەناو ماڵ و منداڵی خۆماندا بوینایە، هەروەها دەپرسین كێ بڕیاردەری كوشتنەكانە كە ئەم كوشتنەش بەدەر لە ژنان منداڵان و پیاوانیش دەگرێتەوە”.
فرمێسك ئاماژەی بەوەشدا كە دەیانەوێت لەرێگەی هونەرەوە كۆمەڵگە هۆشیار ببێتەوەو بگەنە ئەو ئاستەی كە ئەوە بۆ رویدا.
وابریاریشە لە داهاتودا شانۆییەك بەرهەم بهێنت كە تەنیا ژن بن و بە زمان و هەست و سۆزی ژنانەوە بچنە
تریفە