زریان مەریوان مدحت شێوەكارە و
خوێندكاری زانكۆیە لەبەشی ئینگلیزی و ژەنیاری ئامێری تەمبوورەیەو بەهرەمەندە لە ، کاری دەستیو چنین و نەخشاندن .
جگە لەزمانی دایك زمانەكانی ئینگلیزی
وفارسی دەزانێ،
تۆڕی میدیایی تەوار چاوپێكەوتنی لەگەڵدا سازكرد
دەربارەی ئەزمونی شێوەكاری زریان دەڵێت ”ئیشی وێنەکێشان خولیام بۆ هەر لە منداڵیەوە ماوەی ٥ سالە ئیشی لەسەر دەکەم و ماوەیەک دابرانم هەبووە لەو نێوەندەدا. ودەستم پێکردوەتەوە
دەربارەی گوزارشتی تابلۆكانی خاتوو زریان وتی”هەندێك کات بەپێی ئەوەی لەناخم دایە دەمەوێت دەری ببڕم لە ڕێی تابلۆ کانمەوە وهەندێ کات پێناسەیکی دیاریکراوم نیە بۆ تابلۆکانم بەپێ زەمەن گوزراشت دەکەن.
دەربارەی ژنانی شێوەكار خاتوو زریان دەڵێت ژنان هەمیشە دەست رەنگینن بەتایبەت لە بواری وێنە کێشاندا،وە ئەوەش لەسەر ئیشی هەر خاتونێکی شێوەکار کەوتووە کە چۆن ئیشەکەی کاریگەری دەبێت .
بەشداریکردنی ژنان لە شێوەکاریدا رەنگێکی تر دەبەخشێت بەو هونەرە و لە ئیساتادا جێگە دەستی زۆر خانمی شێوەکار دیارە .
دەربارەی ماتریاڵی كارەكانی خاتوو زریان دەڵێت ”کوالێتی کەرەسەکان بە پێی شوێنی شێوەکار جیاوازە، بۆ منێک کە لە کەلار دەژیم دەسکەوتنی مەوادی باش هێندە ئاسان نیە ، زۆرێک لە شێوەکاران گلەیی ئەوەیان هەیە کە مەوادی باش نیە و نرخیشیان گرانە،بۆ کێشانی تابلۆیەک بە دڵی خۆیان .
چ بۆیەیەک بەکار دەهێنی لەسەر ئکرلیک زەیتی یاخود ئاوی
ئیش کردن بە ئەکرلیک خیراترە چونکە زوو وشک دەبێتەوە ، بەڵام زەیتی پێویستی بەکاتەو زیاتر وردە و وزۆری پێدەچێت. ناتوانیت بۆ کاری خێرا بەکاری بهێنینی وەک بۆیەی ئەکرلیک.
سەبارەت بە پرۆژەی داهاتووی زریان وتی”پرۆژەم بۆ ئایندە ئەوەیە بتوانم لە شاری کەلار زیاتر پەرە بە لایەنی شێوەکاری بدەمو زیاتر شارەزا ببم لە هونەری وێنە کێشان ،
چونکە مەرج نیە وێنەکێشان لەگەڵ تۆدا لەدایک بێت بەڵکو دەتوانیت دروستی بکەیت لە ناختدا
،
وە پەیامم بۆ هەموو ژنان. ئەوەیە کە بزانن هیچ شتێک ناتوانی کۆڵیان پێ بدا لە ژیاندا گەر بیشەکەون دڵنیابن رێگایەک هەر هەیە بۆ هەستانەوەیان ، دەبێت بۆ ئەو ئامانجە ی کەلە ناختایە ،تێبکۆشیت تا بەدەستی دەهێنی
ئا:تریفەحسن