لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان ئەمڕۆ لەتەلاری تەوار، ۆرك شۆپێكی بۆ ئەندام و كادرەكانی ئەنجامداو ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام دەبێت.
ۆرك شۆپەكە كە بەڕێز کەمال داستان راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەی دەبرد، لەسەر بەرز كردنەوەی ورە و هێزی ژنان بوو.
لەم ۆركشۆپەدا ئەم تەوەرانە باسی لێوەكرا: (خۆت بناسە، هونەری ناساندن، یاسای كێش كردن، كاریگەری و ڕۆڵی ژن لەناو خێزان و كۆمەڵگە).
خاتوو بەیان محەمەد بەشداربووییەكی ۆرك شۆپەكە بە تۆڕی میدیایی تەوار وت: “ئەنجامدانی ئەم ۆرك شۆپانە بۆ ژنان زۆر گرنگەو سودی خۆی هەیە”.
وتیشی: “من ئەمرۆ زۆر سودمەند بووم لەم ۆرك شۆپە و زۆر لە بابەتەكان لە خودی خۆمدا هەبوو، بەس ئێستا زۆر زیاتر دڵنیا بومەوە كە بەشێوەیەكی زانستی چۆن خۆم و كەسانی چواردەورم بناسم”.
پروشە فەیسەڵ