Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
28 ساڵ بەسەر ڕێپێوانی ئاشتی ژناندا تێدەپەڕێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

28 ساڵ بەسەر ڕێپێوانی ئاشتی ژناندا تێدەپەڕێت

لە ١٩٩٤/٥/٢٤ دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، ژنان بڕیارێكی مێژووییاندا كە دەبێت ڕۆڵێك بگێڕن جیاواز لەشێوازەكانی پێشوو وەك بەیاننامە‌و یاداشت، ڕۆڵێك بێت كە سروشتی ئاشتیخوازانەی ژنانەی تیا بەرجەستە بێ‌ بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆ و گەڕانەوەی ئارامی بۆ كوردستان.

لەدەستپێشخەرییەكی كەموێنەدا بەسەرپەرشتی یەكێتی ژنانی كوردستان، بڕیاریاندا ڕێپێوانێك ڕێكبخەن‌و هەولێری پایتەخت بكەنە ڕوگە‌و نەوەستن تا دەگەنە پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان، لەبەردەم پەڕلەمان‌و حكومەت كە بەرهەمی خەباتی چەند ساڵەی پێشمەرگە‌و خوێنی شەهیدانن بە نوێنەرایەتی هەموو ژنان‌و داوایان لێبكەن ئەم شەڕە ڕاگرن‌و كارێك نەكەن ئەم ئەزمونە لەناوبچێت و پێشمەرگە‌و مرۆڤی كورد ببنە قوربانی بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی.

داوایان لێبكەن كە دەبێت:

ناكۆكییەكان بەگفتوگۆ‌و دانوستان چارەسەر بكەن، نەك بە شەڕی براكوژی كە هیچ لایەنێك براوە نییە لەشەڕدا.

٢٠٩ ژن لەدایك‌و خوشكی شەهیدانی شەڕی ناوخۆ‌و ژنانی لایەنەكان‌و ژنانی سەربەخۆ و ئاشتیخواز لەگەنج‌و پیر‌و خوێندەوار‌و نەخوێندەوار، لەهەموو چین‌و توێژێك كەوتنە ڕێگە بۆ بەرگرتن لەشەڕی خۆكوژی، شارو گوندو چەم‌و دۆڵیان بڕی‌و بێگویدانە مەترسی ئەو ڕێگە درێژە، تا گەیشتنە ناو پەرلەمانی كوردستان‌و داوایان لێكردن بەزوترین كات بێنەوە پەرلەمان و كۆتایی بەشەڕ بهێنن‌و توانیان پەرلەمان بخەنەوە گەڕ‌و لەسەر داوای ئەمان لیستی سەوز گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئاشتی و بەدەنگەوە هاتنی پەیامی ژنانی ئاشتیخواز.

ئەو ژنانە ٨ ڕۆژ لەپەڕلەمان مانیان گرت‌و ڕۆژانە نوێنەریان سەردان‌و پەیوەندیان بەهەموو سەركردایەتی حیزبەكانەوە دەكرد، ئەگەرچی ژمارەی ئەو ژنانەی لەسلێمانییەوە ڕۆشتبون ٢٠٩ ژن بون، بەڵام لەهەولێر‌و هەموو شارەكانی تری كوردستانەوە دەستە دەستە ژنان بۆ پشتگیری دەڕژانە سەرشەقامەكان‌و تێكەڵ بەژنانی ئاشتیخواز دەبوون لەپەڕلەمان.

دروشمەكانی ژنانی ئاشتیخوازیان دەوتەوە‌و دەنگیان دەخستە پاڵ دەنگیان‌و هەموو ڕۆژێك زیاد لەهەزار ژن لەبینای پەرلەمان كۆدەبونەوە‌و پشتیوانی خۆیان بۆ داوا رەواكانی ژنانی ئاشتیخواز دوبارە دەكردەوە، جگە لەجەماوەری ڕۆشنبیران‌و چین و توێژە جیاكانی كوردستان، تەنانەت ڕێكخراوەكان‌و كەسانی ئاشتیخوازی پارچەكانی تری كوردستان بەئامادەبونیان بەدەركردنی بەیاننامە پشتگیریان لەو هەڵوێستەی ژنان دەكرد، زۆر لەكوردانی نیشتەجێی هەندەران بەشانازییەوە هەڵوێستی ژنانیان بەرز دەنرخاند‌و داوایان دەكرد دەبێت وەڵامی ئەو ژنانە بدرێتەوە‌و ئەم شەڕە ڕابگیرێت.

ئەم ڕێپێوانە مێژوویەكی كەم وێنەیە لەخەباتی ژنانی كوردستان‌و ئەوە یەكەمجار بوو كە ژنان بەبێ‌ جیاوازی بەشداری بكەن لەپرسێكی چارەنوسسازی نەتەویدا‌و بەڕاشكاوی هەڵوێستی خۆیان دەربڕن.

ئەگەرچی ئەم چالاكییە دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو لەسەرئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا لەمیدیا نێودەوڵەتییەكاندا بایەخێكی زۆری پێدرا‌و ڕۆژانە ڕوماڵی تایبەتی چالاكیەكانی ژنانی ئاشتیخواز دەكرا‌و هەردوو لایەن دەستخۆشیان لەو هەوڵەی ژنان كرد، بەڵام شەڕ كۆتایی نەهات.

ئێستاش دوای تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بەسەر ئەو ڕێپێوانەدا‌و دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆری بەشدارانی ڕێپێوان بەئاواتی بەرقەرار بونی ئاشتی، كۆچی دواییان كرد‌و بەو ئاوتەوە سەریان نایەوە، زۆرێك بەرەو هەندران ڕۆشتن‌و سەریان هەڵگرت‌و ئەو ئاواتە هەر نەهاتە دی.

ئێستاشی لەگەڵدا بێت مەترسی شەری ناوخۆ هێشتا نەڕەویوەتەوە، بۆیە زۆر پێویستە ژنان هەرگیز كۆڵ نەدەن‌و هەمیشە فشاربن بۆ ئارامی و سەروەری یاسا لە كوردستاندا.

سەیوان رۆستەم

هاوشێوە

ڤیدیۆ