Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
“ژیانەوە رۆژنامەیەكی بەهێزە توانیوییەتی بەرگەی ئەم هەموو نشوستییە بگرێ كە بەسەر میدیای كاغەزدا هاتووە” – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

“ژیانەوە رۆژنامەیەكی بەهێزە توانیوییەتی بەرگەی ئەم هەموو نشوستییە بگرێ كە بەسەر میدیای كاغەزدا هاتووە”

رۆژی ١٩-٦-٢٠٢٢، ٢٥ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی ژیانەوەدا تێدەپەڕێت، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش دەڵێت: “دوای٢٥ ساڵ لە بەردەوامبوونی رۆژنامەی ژیانەوە دەتوانم بڵێم ڕۆژنامەیەكی بەهێزە كە توانیویەتی بەرگەی ئەم هەموو نشوستییە بگرێ كە بەسەر میدیای كاغەزدا هاتووە لەسەرانسەری جیهاندا “‌و پێشنیاری ئەوەش دەكات ژیانەوە هەر بەردەوام بێت.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ (ژیانەوە) باس لە تایبەتمەندییەكانی رۆژنامەی ژیانەوەو دەرچوونی دەكات لەو كاتەوە تا ئێستا دەڵێت: “پێویستە رۆژنامەكە لەگەڵ ئەوەی كاغەزیش بێت بكرێتە ئەلكترۆنی و هەروەها بە پێویستی دەزانێت كە هەوڵبدرێت میدیای تایبەتمەند بەژنان دابمەزرێنرێت بە تایبەت لە بواری خەباتی ژنان و فێمینیستیدا”.

ژیانەوە: ئێستا دۆخی رۆژنامەی چاپكراو لە كوردستاندا چۆنە؟ بەتایبەت رۆژنامەی تایبەتمەند بە ژنان لە چ ئاستێكدایە؟

كاروان ئەنوەر: بەداخەوە ئێستا دۆخی ڕۆژنامەی چاپكراو لە كوردستاندا لە ئاستێكی زۆر خراپدایە، لەهەموو كوردستان نزیكەی ١٢ ڕۆژنامە دەردەچێت كە ئەویش بە پچڕ پچڕی نەك بەردەوامی، هەروەها نزیكەی ٣٠ بۆ ٥٠ گۆڤاری كاغەزی لە كۆی ٩٥٠ مۆڵەتی ڕۆژنامە و گۆڤار كە لە كوردستاندا هەیە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئێستا میدیای كاغەز لە خراپترین ئاستدایە، نەك هەر كوردستان، بەڵكو لەهەموو دنیا وایە لە نێو ئەم ئاستە خراپەشدا ئەوەی من بێتە بەر چاوم ناو بەناو ڕۆژنامەی ژیانەوە‌و هەندێك چالاكی ژنانە لە شێوازی گۆڤارەكاندا دەبینرێت ئەویش بە هەمیشەیی نا، بۆیە دەتوانین بڵێین میدیای ژنانیش لە ڕۆژنامە و میدیای كاغەزدا لە ئاستێكی زۆر خراپدایە.

ژیانەوە: رەخنە و پێشنیارتان چیە بۆ رۆژنامەی ژیانەوە دوای ٢٥ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەیدا؟

كاروان ئەنوەر: دوای٢٥ ساڵ لە بەردەوامی ڕۆژنامەی ژیانەوە دەتوانم بڵێم ڕۆژنامەیەكی بەهێزە كە توانیویەتی بەرگەی ئەم هەموو نشوستییە بگرێ كە بەسەر میدیای كاغەزدا هاتووە لەسەرانسەری جیهاندا، بە شێوەیەكی گشتی میدیای تایبەتمەند كاغەز، بینراو، بیستراو، ئەلكترۆنی و خوێندراو بێت هەرچۆنێك بێت ئەركە و پێویستییە هەبێت، چونكە تایبەندمەندی خۆی تێدایە، من ئەوەی كە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە ژیانەوە هەر بەردەوام بێت ئەگەر كاغەزیش بێت و كەمیش بخوێندرێتەوە، تەنانەت ئەگەر نەوەی تازە كە پێدەگەن حەزیان لە كاغەزیش نەبێت، بەڵام پێویستە ژن مینبەری خۆی هەبێت، هەروەها ئەگەر رادیۆ‌و سایت و تەلەفزیۆنی تایبەت بە ژنان هەبێت، گرنگە و پێویستیشە ڕۆژنامەیەكی كاغەزی بۆ ژنان هەبێت كە بتوانن كێشە‌و مەعاناتەكانی خۆیان‌و چارەسەرەكان و كەمپین و ئەوەی كە پێویست دەكات لە خەباتی ژنان تێیدا بڵاوبكەنەوە.

ژیانەوە: لە رێگەی میدیایی تایبەت بە ژنان دەتوانرێت كێشەو گرفتەكانی ژنان و دەنگیان بگەیەندرێت؟

كاروان ئەنوەر: بێگومان دەتوانرێت، لە رێگەی میدیای تایبەتمەندەوە دەنگی ژنان بگەیەنرێت، بۆ نمونە ئێستا ڕۆژنامەی كرێكاری و چێشتخانە، وەرزشی، سیاسی و ئابوری هەیە ئەمانە تایبەندمەندێتی خۆیان هەیە و بۆ چینێكی دیاریكراوی كۆمەڵگەن، میدیای تایبەتمەندی ژنانەش دەتوانێت كاریگەری خۆی هەبێت و گرنگە لەبەر ئەوەی زۆرترین ژن لە دەوری ئەو میدیایە كۆدەبێتەوە جا كاغەزی بێت یان ئەلكترۆنی بێت لەو كاتەدا دەتوانێت كێشە، سیمینارەكان و ئاگادارییەكانی تایبەت بە ژنانی تێدا بڵاوبكرێتەوە و ببێتە مینبەرێك بۆ ژنان كە بتوانن كێشەو گرفتەكان و دەنگیان بگەیەنن لەهەمان كاتیشدا چارەسەری كێشەو گرفتەكانیشیان بكەن، زۆر جار هەبووە كە ڕۆژنامەیەك بووە بە مەكۆیەك لە دەوری سەدان كەس كۆبونەتەوە سەدان بابەت و سەدان خێزان لە دەوری كۆبوونەتەوە، ئەمەش كەم نییە كەناڵێكی میدیایی بتوانێت كێشەكانی ژنان بگەیەنێت، بۆیە جێگەی ئازادی و جێگەی شانازییە بۆ ئەو ژنانەی كە ئەتوانن خەباتی ژنانی تیا بەردەوام بكەن.

ژیانەوە:ئێستا میدیای تایبەتمەند زۆر كەمبووەتەوە لەهەموو بوارەكاندا ژنانیش بەدەر نییە لەوە تەنها چەند میدیایەكی كەمن كە لە پەنجەكانی دەست تێپەڕناكات هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟

كاروان ئەنوەر: ئەگەر بێتە سەر ئەوەی تەنها لەسەر كاغەز قسە بكەین كاغەز لە هەموو دنیادا كەمبووەتەوە دەیان ڕۆژنامەی جیهانی وەك دەیلی مەیل و ئێندیپێندت و چەندانی دیكەش داخراون، دەكرێت بڵێین رۆژنامەی ژیانەوەش تەنها لە چوارچێوەی كاغەزدا نەمێنێتەوە، بەڵكو بكرێتە ئەلكترۆنی و ماڵپەڕ و وێبساتی تایبەت بەخۆی هەبێت لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و یوتیوب گرنگی پێبدرێت، بتوانێت لە رێگەی ئەوانە دەنگی خۆی بگەیەنێت، ڕاستە میدیای تایبەتمەند بە تایبەتیش هی ژنان كەمبووەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی خەباتی ژنان هەر بەردەوامە ئێستا حكومەتیش لێرەو لەوێ پشتگیری ژنان دەكات، بۆیە من بە پێویستی دەزانم كە هەوڵبدرێت میدیای تایبەتمەند بەژنان دابمەزرێنرێت بە تایبەت لە بواری خەباتی ژنان و فێمینیستیدا.

كۆچەر، سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ