ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هیوادارم پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا‌و میدیای ئەلیكترۆنی، ژیانەوە فریو نەدات

یوسف عەبدوڵا

بەوپێیەی حەوت ساڵ لە ژیانەوە كارم كردووە، جگە لەوەش توێژینەوە و كارنامەی دەرچوونم لەسەر میدیای تایبەتمەند كردووە، دەمەوێت لەسەر گرنگترین لایەنی ژیانەوە بدوێم لەڕووی میدیاییەوە، ئەویش ئەمەیە لەو سەردەمەی كە ژیانەوە وەك میدیایەكی تایبەتمەند دروست بووە، میدیای تایبەتمەند دەگمەن و كەمبوو، بۆیە هەنگاوێكی گرنگ بووە، بەڵام ئاسان نەبووە بە ئێستەشەوە.

بەڕێوەبردن و كاركردن لە میدیای تایبەتمەند ستافەكە و تەنانەت خوێنەریش سنوردار دەكات، بەڵام ئەمە نەبووەتە نەنگی، چونكە ئێستاش رۆژبەڕۆژ لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بواری میدیایدا، تایبەتمەندی میدیایی بووەتە بەشێك لە پڕۆفیشناڵی.

٢٥ ساڵ بەردەوامی پیرۆزبێت، هیوادارم سەردەمی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا و میدیای ئەلیكترۆنی فریوی نەدات، چونكە رۆژنامە سەنگ و قورسایی زیاتری هەیە، هەم بەوەی دەمێنێتەوە و ئەرگۆمێنتێكی واقعییە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەی كاغەز روویەكی تری رۆشنبیریییە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ