Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

لەمیانەی گەشتێکی ٢٥ رۆژیمدا بۆ ئەوروپا – بەشی دووەم – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەمیانەی گەشتێکی ٢٥ رۆژیمدا بۆ ئەوروپا – بەشی دووەم

کنێر عەبدوڵا

لە  فڕۆکەخانەی فرانکفۆرتەوە بۆ ئۆڵدنبۆرگ

رۆژانی ٨،٩و ١٠ مانگی تەموزی ٢٠٢٢  وەک ئەندام بەشداریم کرد لە کۆنگرەی ١١ی ناوەندی پێنی کوردی لە ئەڵمانیا  کە خودی ناوەندەکە ئەندامە لە ناوەندی پێنی نێودەوڵەتی ، و زیاد لە ١٠٠ ووڵات لەم ناوەندە نێودەوڵەتییەدا ئەندامە.

 کۆنگرەکە لەژێر ناوی “زمانمان هەبوونمانە” رێکخرا بوو بە ئامادەبونی نزیکەی ١٠٠ ئەندام لە ووڵاتانی ئەوروپا و پارچەکانی کوردستانەوە ، دەرئەنجام بەدەر لە هاوسەرۆکان  ٩ کەس وەک دەستەی گشتی بۆ کارەکان هەڵبژێردران  و٦ کەسیش وەک ئەندامانی یەدەک دیاریکران.

وەک یەکەم جاری بەشداریم لە کۆنگرەکەدا جێی خۆشحاڵیم بوو،چونکە بەدەر لەو گفتوگۆیانەی لەناو کۆنگرەکەدا بوونە جێی باس وسوودمەندیم ، دەرفەتێک بوو بۆ ئاشنابوون و ناسینی چەندین نوسەر و کەسانی بەئەزموون و لێهاتوو لەناو کۆنگرەکەدا، باسکردن لە پاراستنی باڵانسی جێندەری  و رەچاوکردنی نوێنەرانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە دەستەی گشتی بەڕێوەبردندا دوو باسی گرنگ و گفتوگۆی ئامادەبوان بوو کە لەدەرئەنجامدا کاری پێکرا.

رۆڵ و بەشداریم لە کۆنگرەکەدا، بەدەر لە بەشداریکردنم لە دەربڕینی راکانم لەمیانەی باسەکانەوە، وەک یەکێک لە لیژنەی چاودێری سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان دیاریکرام کە کۆی گشتی لیژنەکە بریتی بوین لە سێ کەس، دوو پیاو ویەک ژن، لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بەشێک لە کتێبەکانم پێشکەشی کتێبخانەی ناوەندی پێنی کوردی کرد لە ئەڵمانیا ؛ لەڕێی بەرێز خاتوو بێریڤان دۆسکییەوە وەرگیرا.

یەکێک لەو خاڵانەی جێی باس و تێبینی بوو لە کۆنگرەکە ،بوونی ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی رۆژاواو باکوربوون تیایدا ،هەندێکی بۆ پەرۆشی وبەخشینی کات وچالاکبوونی کوردانی ئەوناوچانە دەیانگەڕاندەوە، هەندێکی دیکە بۆ کەمیی هاتنەپێشەوەو ئەندامێتی کوردانی باشورو رۆژهەڵات ناوزەندیان دەکرد؛ وێڕای ئەو واقعەی  کە ژمارەیەکی زۆری کوردانی باشوور بەهۆی وەرنەگرتنی فیزاوە نەیانتوانی ئامادەی کۆنگرەکە ببن کە بێگومان دواجار ئەوەش هۆکار بوو بۆ رانەگرتنی باڵانسی لە رێژەکەدا؛ ئەگەرچی گرنگ بوونی کورد وناو وکارکردنە لەهەر بوارێکدا بۆ کورد کە بتوانێت خزمەتێک بکات بۆ مەسەلەی کورد لەهەر بوارو پیشەو چین وتوێژێکدا بن.

 رۆژی ١٠/٧ کۆنگرەکە کۆتایی هات وماڵئاواییم لە هاوڕێیانی شاری ئۆڵدنبۆرگ کرد بەرەو شاری بەرلینی پایتەخت بەڕێکەوتم.

هاوشێوە

ڤیدیۆ