Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لەمیانەی گەشتێکی ٢٥ رۆژیمدا بۆ ئەوروپا – بەشی پێنجەم – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەمیانەی گەشتێکی ٢٥ رۆژیمدا بۆ ئەوروپا – بەشی پێنجەم

کنێر عەبدوڵا

شوێنە مێژووییەکان لە بەرلین

لە یەکەم رۆژی پاش سمینارەکەوە خولیای بینینی هەندێ شوێنی گەشتیاری وشوێنەوار و بگرە زۆرترین شوێنی بەرلینم دەکرد، بەتایبەت کە پایتەخت بوو و بەناوبانگە بەچەندین شوێنی مێژوویی تایبەتمەند ؛ بۆیە دەمویست سوود لە چرکە بە چرکەی کاتەکانم وەربگرم، بێگومان هاوەڵیکردنیشم لە لایەن هاورێی ئازیزو دێرینم ئەڤین دزەییەوە بێگومان دەرفەتێکی مێژوویی تربوو ،کاتەکانمی خۆشتر کرد ودیمەن وسەردانەکانیشمی بەسوودتر وجوانتر کرد، ماوەی ناسینمان لەگەڵ ئەڤینی هاوڕێم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زانکۆی سەڵاحەدین  کە هەردووکمان  ساڵی ١٩٩١ بەشی عەرەبیمان تەواوکرد ،و ماوەی زیاد لە ٣٠ ساڵ بوو یەکتریمان نەبینیبوو؛ بۆیە ساتەکان لەگەڵیدا هەمان چێژی کاتی زانکۆی هەبوو، بەڕای من هەندی هاوڕێ هەن مەودای نێوانیان بە دوریی ونزیکی ناپێورێ، وهەر ساتێک دەرفەتی یەکتربینینیان هەبێتەوە دەچنەوە ساتەوەختێک کە بتوانن خۆیان بن و راستگۆیی و شەفافیەت و رێزو خۆشەویستی ببێتەوە بناغەی گفتوگۆ وقسەکانیان لەگەڵ یەکتریدا ؛ بۆیە ئەتوانم بڵێم ساتەکانی یەکتربینینمان ئیزافەیەکی تر بوو چووە سەر مێژووی هاوڕێیەتیمان و دەگمەنە لە بارودۆخی ئێستادا هاوڕێی تەمەن دروستبێتەوە.

دەمزانی کە شاری بەرلین بە گەورەترین شاروپایتەختی کۆماری ڤیدراڵی ئەڵمانیا دادەنرێت، بگرە بە شازادە هەرێمەکانی وڵاتی  ئەڵمانیاش ناودەبرێت، شاری زانست ورۆشنبیری وسیاسیی وهتد ، پراوپڕە لە جوانی هەمەرەنگ ،و ژمارەی دانیشتوانی مەزەندە دەکرێت بە چوارملیۆن، ئەگەرچی لەسەدەی ١٣ دا دامەزراوە ، بەڵام لە سەدەکانی ١٨و١٩ دا توانی گەشەکردنێکی خێرای بەخۆوە ببینێت .

یەکەم سەردانمان لەگەڵ ئەڤین لە دیواری یادگاری بەرلینەوە دەستیپێکرد ،رازاندنەوەی دیوارەکانی بە وێنەی جیاجیا بۆتە بەشێک لە مێژوو و وەک ئەوترێت: “وێنەکان خۆیان ئەدوێن”، بۆیە نەمدەزانی لە چ سوچێکییەوە دەستپێبکەم و چۆن بتوانم لەڕێی وێنەکانەوە مێژووەکەی ببینم.

بەڕاستی پیاسەکردنمان بەتەنیشت دیوارەکەو باسکردنی مێژووەکەی وبینینی هەموو ئەو کەسانەی وێنەیان دەگرت جێی سەرسامیی و بیرکردنەوەی قوڵ بوو، لە زۆر کات لەو دیمەن وکاتانەی بەسەرم دەبرد ئارەزوو وهیوای ئەوەم دەکرد کە هەر تاکێکی کورد بتوانێت دەرفەتی بینین و سەردانی ئەم ووڵاتانەی هەبێت؛ تا لە نزیکەوە جوانیی و مێژوو ببینێت ، بەڵام کاتێک دەزانیت بە هۆکاری سیاسی ئەو دەرفەتە زەحمەتی و بگرە مەحاڵە بۆ زۆرینە ، ئەو هەستە ئازارت دەدات و پێی نیگەران دەبیت، لەهەمان کاتدا لەکاتی بینینی ئەو گەشتیارانەدا کە دەهاتن بۆ سەردانی ئەوشوێنە مێژووییانە؛ هاوکات چەندین پرسیارت لا گەڵاڵە دەبێت بەوەی بۆ خۆمان نەمانتوانیوە لە باشوری کوردستان بایەخ بە شوێنە گەشتیاریی و مێژووییەکانمان بدەین ؛ لەکاتێکدا بەهۆی جەنگ وکارەساتەکانەوە خاوەنی چەندین قوربانیی و زەرەرو زیانین ؟! بۆ سوود لە ئەزمونەکانی ژیانی کۆمەڵگەیی خۆمان وەرناگرن ؟! بۆ رێز لە بەسەرهات و دەستکەوتە ناوخۆییەکانی خۆمان ناگرین بەپێی پێویست؟! ئیدی لە ئاکامدا درکمان بە کات نەکرد وچەندین کاژێر بەنێو شەقامەکاندا پێکەوە دەڕۆشتین و بەدەم قسەکردنەوە وێنەمان دەگرت.

کورتە مێژوویەک لەبارەی دیواری بەرلین

با لەگەڵتاندا بێمە نێو کورتە مێژووەیەک سەبارەت دیواری بەرلین کە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٦١لە لایەن ئەڵمانیای رۆژهەڵاتەوە دروستکرا تا رێگری بکات لە کۆچی هاوڵاتیانی بۆ ئەڵمانیای رۆژئاوا، درێژی دیوارەکە بریتییە لە ١٤٠ کیلۆمەتر، دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە ساڵی ١٩٨٩ دیوارەکە روخێنرا و پاش ئەوە بوو بە سیمبولی کۆتاییهاتنی شەڕی سارد.

پاش ئەوەی ئەڵمانیا لەجەنگی جیهانی دووهەمدا دۆراو وڵاتەکەیان لە لایەن براوەکانی جەنگەوە داگیرکرا، بەشی رۆژئاوای بەبەشێک لەبەرلینەوە کەوتە ژێردەستی روسەکان، بەشی رۆژئاوای کەوتە دەست ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنسا ،ئەڵمانیای رۆژهەڵات واتە بەشەکەی ژێردەسەڵاتی سۆڤیەت، خۆی جیاکردوە، لەساڵی ١٩٤٩دا دەسەڵات وحوکمەتێکی کۆمۆنیستی بەهاوکاری و لەژێر سایەی سۆڤێتدا بەناوی وڵاتی ئەڵمانیای دیموکراسی تێدا دروستکرد، سنوری خۆی جیاکردەوە ،لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ تا ١٩٦١ زیاتر لە ٧.٢ ملێون کەس لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات و بەرلینی رۆژهەڵاتەوە لەتاو بێکاری وبرسێتی لە ژێر دەستی ئەو حوکمەتەدا پەنایان بردە بەر ئەڵمانیای سەرمایەداری ؛بۆیە بۆ ڕێگرتن لەم راکردنەو رێگەنەدان پێی لە رۆژی ١٣/٨/١٩٦١دا  سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیای دیموکراتی Walter Ulbricht رایگەیاند، لەمرۆوە رێگەنادرێت هاتوچۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا بکرێت، لەو رۆژە شەقامەکان گیران، تەلی دڕکاوی دانرا پاش چەند هەفتەیەک تەلی دڕکاوی گۆرا بە دیواری کۆنکرێتی ، کامێرای چاودێری وئەلغامی ئەرزی لێدانرا ، پۆلیس و کۆماندۆی روسی سەگی هاریان هێنایە سەرسنورەکە تا کەس نەڕوات ، قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا، و رێگە گیرا. 

ساڵانی١٩٦١- ١٩٨٨ زیاتر لە١٠٠٠٠٠کەس رایانکردە ئەڵمانیای رۆژئاوا، نزیکەی ٦٠٠ کەس لەکاتی راکردندا بە ئەڵغام و فیشەکی رەشاش کوژران، تەرمەکانیان لە ئەڵمانیای رۆژئاوادا بێ ناونیشان نێژران ؛تەنها لەسەر سنوری دیوارەکەی بەرلیندا ٢٠٠ کەس کوژران! ئەڵمانەکان کۆڵیان نەدا، گۆرباشۆڤی سەرۆک وەزیرانی سۆڤیەت سەردەمەکەی گۆڕی ،خۆپیشاندەران هاواریان لەگۆرباشۆڤ دەکرد (گۆربی گۆربی هاوکارمان بەو رزگارمان کە)  چەندین رۆژ ،ملیۆنان کەس دەڕژانە سەر شەقامەکان ، بە دروشمی “ئازادی ،دیموکراسی ویەکگرتنەوەیان”دەنگیان بەرزدەکردەوە.

بەناوبانگترین ماچ لە جیهاندا

کاتێک بە بەردەم دیوارەکەدا دەڕۆیشتم وێنە جیاجیاکان باسیان لە مێژووی ئەو سەردەمە دەکرد وهەر گەشتیار بوو بەوێدا دەهاتن و وێنەیان دەگرت ، منیش لەگەڵ ئەڤینی هاورێم یەکێک بوین لەوانە، بۆیە وێنەی ماچکردنی  گۆرباشۆڤ و هۆنیکەر لە سەر دیوارەکە ئاماژە بوو بۆ مێژووی ئەو کاتەی گۆرباشۆڤ ،کەچووە ئەڵمانیای رۆژهەڵات و لەگەڵ هۆنیکەری سەرۆکی ئەڵمانیا و سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی ئەڵمانیدا کۆبوەوەو یەکیان ماچکرد، ئەمە بووە سمبولێک لە سمبولەکانی روخاندنی دیوار ،پاش هاتنەکەی گۆرباشۆڤ ،هۆنیکەر رایگەیاند کە دیوارەکە تا سەد ساڵیتر دەمینێت ،بەڵام هەفتەیەکی نەخایاند ،هۆنیکەر خۆی ناچارکرا، وڵات جێبهێڵێت وبەرەو شیلی هەڵهات وشارو وڵاتی بەجێهێشت ،خۆپیشاندەران بە سیاسەتی گوڵەوە رووەو پۆلیسەکان دەڕۆشتن و گوڵیان پێشکەشدەکردن .

 هاواری (ئێمە یەک نەتەوەین، نا بۆ سنوری دەستکرد) بەرزدەبێتەوە، پاش ٢٩ ساڵ لە روخاندنی دیوار ، یادکردنەوەی وەک جەژنێکی تایبەت و پیرۆز دەکەنەوە و دەڵێن :” روخانی دیوار، روخانی پارچەپارچە بوونی دنیابوو، بەسەر دوو بەرەدا، بەرەی رۆژهەڵات و بەرەی رۆژئاوا بەرەی وارشۆ و ناتۆ، شەری سارد لێرەوە بەرەو کۆتایی رۆشت “.

گرنگی ئەم ووڵاتانە لەوەدایە کە سوود لە ئەزمونەکانیان وەردەگرن وخودی ئەو ئەزمونانەی پیایدا رۆشتون دەبێتە قوتابخانەیەک و رەنگدانەوەی دەبێت لە ژیانی نەوە لەدوای نەوەیان، ئەوەشە وایکردوە هەر شوێنێکی گوزارشت لە مێژووی قۆناغی سەردەمی خۆی بکات ، بە نموونە بۆ یادی شەهیدەکانیان لە زوربەی گەڕەک یان  شەقام یاخود پارکە تایبەتەکان بەو روداوە لەسەر بەردێک لەسەر زەوییەکە  ناوی نوسراوی شەهیدەکانیان تۆمارکراو بوو وبەشێوەی هەڵکۆڵین لەسەر بەردێک یان لەشێوەی جۆرە ئاسنێکی رەنگ ئاڵتۆنیی تایبەت؛ ئەمەش وەک رێز ویادکردنەوەیەکی مرۆڤەکان ،بەنموونە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بەرلین و لەبەردەم خانوەکەی خۆیاندا ناوی ژن و پیاوێکی هاوسەردار پێکەوە لەسەر بەردێک نوسرا بوو .

بینینی هەندێک لەو دیمەنانە وباسکردنی ئەم ئەزمون ومێژووە ،ئەزمونەکانی هەرێمی کوردستانی دەهێنایە یادم و پرسیارێک بە مێشکمدا دەهات و پێویستە دەسەڵاتداران و حوکمرانان جێی پرسیاروکارکردنیان بێت، ئایا تا چەند راستین لە شێوەی یادکردنەوەی شەهیدەکانمان یان  لە شێوازی رێزگرتن ولەو جۆرە پاداشتکردنانەی دەگیرێنەبەر بۆ بنەماڵە

وکەسوکاری شەهیدان ؟!

وەڵامی ئەم پرسیارانە پێویستی بە خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەیەکی ووردتر هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە و هەڵبژاردە راستەکە ؛ کە هەمیشە جێی پرسیارو قسەکردن بووە، بە دیوێکی تردا ئەم ئەزمونە هاوشێوەی پارچەبونی کوردستانی بەبیر دەهێنامەوە ؛کاتێک بە مێژوەکەیدا گوزەرم دەکرد ،بۆیە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی وئەخلاقیی دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی کورد و گەلی کوردستان ، بەوەی چۆن بتوانرێت سوود لە زۆرێک لە ئەزمونەکانی دونیا وەربگرین و فێربین ؟چۆن یەکدەنگی و کۆدەنگیمان بەرزبکەینەوە و بڵێین بەڵێ بۆ  یەک ( نەتەوە، خاک ، و چارەنوس) لە پێناو نەهێشتنی سنوری دەستکرد و یەکخستنەوەی خاکی کوردستان؟ ئەمانەو چەندین پرسیاری تر جێی هەڵوەستەلەسەرکردنە، گەر مەبەستمان بێت ؛وەک گەل و وەک سستمی حوکمڕانی.

کاتژمێرە ئاوییەکەی بەرلین

شاری بەرلین بەدەر لە شوێنە مێژوویەکانی پراوپڕە لە داهێنانی جۆراوجۆر لە لایەن مرۆڤەکانەوە ؛بۆیە گەشتی رۆژێکی ترم لەگەڵ هاوڕێی ئازیزم ئەڤین دزەیی ،سەردانیکردنم بوو بۆ شوێنی کاتژمێرە ئاوییەکە ،کە کەوتوتە یەکێک لە مۆڵەکانی بەرلینەوە ،لای چەپی کاتژمێرەکە کاژێرەکان دەگۆڕێت ولای راستی خولەکەکانی ، کە بەهۆی تنۆک تنۆکی ئاوەکەوە  کاژێرو خولەکەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت ،بینینی کاتژمێری ئاویی (شل) سەرسامی کردم لەنێو سەنتەری شاری بەرلین ،لە لایەکییەوە کورتەیەک لە مێژووی دامەزراندنی نوسراوەتەوە ، کە خودی بیرۆکەکە داهێنانێکی مێژووییە ولە بەشێکیدا  نوسراوە و دەوترێت :” بیرۆکەی کاتژمێرەکە  دەگەڕێتەوە بۆ پرۆفیسۆر د.  Bernard Gotten ،و لە ٦/٥/ ١٩٨٢ دروستکراوە” گرنگی کاتژمێرەکە لەوەدایە کە لەکاتی دروستبونییەوە تائێستا بێوەستان وهیچ کەموکورتییەک کار دەکات و یەکێکە لەو شوێنەی گەشتیاران رووی تێدەکەن .

کاتژمێرە جیهانییەکەی بەرلین

یەکیک لە دیمەنەکانی تری جێی سەرسامیم بوو ،بینینی ئەم کاتژمێرە  بوو لە ناوەندی شاری بەرلین بە ناوی “ئەلکسەندەری گشتی لە میتی- بەرلین”  کە بە کاتژمێری جیهانیی ناودەبرێت وناسراوە بە “کاتژمێری جیهانی ئۆرانیا”، و دەکەوێتە نزیک بورجی بەرلین، لەرێی خوێندنەوەی نیشانەکانی سەر قوبە مەعدەنییەکەیەوە، دەتوانرێت لە ١٤٨ شاری سەرەکی لە گشت ناوچەکانی جیهاندا بزانیت کات چەندە ، ئەم کاتژمێرە لە لایەن إريك جون (Erich John) دیزاینکراوە لەسەر دەستی نزیکەی ١٢٠ کەسی شارەزا وپیشەی جیاوازەوە دروستکراوە، لە بەشی خوارەوەی کاتژمێرەکەدا بەردێکی لەشێوەی قالۆنچەدا هەیە کە لە سەرویەوە پەیکەرێک لە شێوەی سستمی خۆریدا ، ئەمەش شوێنێک و داهێنانێکی ترە لە شاری بەرلین، کە بۆتە هۆی ئەوەی گەشتیاران بڵێن:” ناکرێت بێیتە شاری بەرلین و هەندێک لەم داهێنان و دیمەنانە نەبینیت”.

 ئەم داهێنان ودیمەنانە وچەندینی تر یەکێکن لەو بیرۆکانەی جێی بایەخن کە گەر ئیرادەی حوکمڕانان هەبێت دەتوانرێت ئێمەش وەک هەموو ئەوانی دیکە کاری لەسەر بکەین وهەرێمی کوردستانیش بەپێی تایبەتمەندێتییەکانی خۆی ببێتە سەرچاوەی گەشتیاری و خۆشگوزەرانیی.

مۆنۆمێنتی شەهیدان لە شاری بەرلین

مۆنۆمێنتی (کوشتنی بەکۆمەڵی یەهودییەکان لەماوەی حوکمداری نازییەکاندا) کە دەکەوێتە نزیک دەرگای براندنبورغ ،ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و بە کورەی سوتاندن ناودەبرێت ؛ ئەوەش وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو یەهودییانەی گیانیان لەدەستدا دەرئەنجامی پلانی کۆمەڵکۆژی هیتلر،٢٧١١ لەوح لەشێوەی شەپۆل و بە مەساحەی١٩٠٠٠ مترمربع ، هەر بەردێک شێوەی تایبەت لەخۆ ئەگرێت، و لە رووی درێژی و پانییەوە هاوشێوەن ، بەڵام بەرزییەکانیان جیاوازە ، مەودای نێوان لەوحەکان بەگشتی وێنە گەورەکەی شوێنەوارەکە دەردەخات ؛ وەک ئەوەی  یەک یەکە بێت لە ناجێگیری و شڵەژاویی ، چونکە وەک ئەندازیارەکەی دەڵێت: ” دەمەوێ سەردانکەران هەست بەو زیان و شڵەژاوییە بکەن کە  یەهودییەکان هەستیان پێکرد لەکاتی کورەی سوتاندنەکەدا…”، لەوحەکە یەک شێوازی دیاریکراوی نییە وهەریەکەیان گوزارشتە لە تاکێک و پێکەوەش گوزارشتن لە کۆمەڵە کەسایەتییەک ،سەردانکەران دەتوانن ؛لە رێی بەردەکانەوە لەهەر لایەکەوە کە بیانەوێت هاتوچۆ بکەن. ئەوەی بەدیدەکرێت هیچ نوسین و نەقشێک لەسەر بەردەکان بونیان نییە و وەک بیر ایزمانی ئەندازیارەکەی دەڵێت:” جیهان پڕاوپڕە لە زانیاری، وئەمەش شوێنێکی بێ زانیارییە… ” 

بە بڕوای من ستەم و داگیرکاریی و جەنگەکان مێژووی لەبیرنەکراو و ئازار بەجێدەهێڵن کە ساڕێژبوونی زەحمەتە ؛هەروەک چۆن ئەنفال وکیمیابارانی هەڵەبجەو کارەساتەکانی جەنگی ٨ ساڵەی ئێران-عێراق و جەنگی کوەیت وچەندینی تر مێژووی لەبیرنەکراوەیە بۆ گەلی کوردستان بەگشتی ؛ منیش هاوکات ئەمانەم بەبیردەهاتەوە بەتایبەت لەو ساتەوەختانەی تیمی جیاجیا و خوێندکارانی زانکۆکانم دەبینی کە سەردانی ئەم مۆنۆمێنتەیان دەکردو ؛ لەرێی مامۆستا یان رێبەرێکەوە باسی مێژووەکەی دەکرد بۆیان، خودی ئەم سەردانانەیە کە لەلای نەوەکانیش دەبێتە مێژوویەکی لەبینەکراو وئەزمون و رێزی لێدەگرن ؛ بۆیە گرنگێتی و سوودمەندی خۆی هەیە کە لای خۆشمان بایەخی پێبدرێت وبخرێتە بەرنامە وسیاسەتی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لە حکومەت.   

نزیک مۆنۆمێنتەکە ناوچەیەکی تری مێژوویی هەبوو ؛ وەک رێزێک بۆ قوربانیان جەنگ و گەشتیاران رویان تێدەکرد ؛بریتی بوو لە پارکێک کە حەوزێکی بازنەیی ئاویی نزیکەی ٣ مەتری تێدا دروستکراوە و لە ناوەراستی حەوزەکەدا گوڵێکی گەشاوە دانراوە کە بەردەوام تازەدەکرێتەوە ؛وەک هێمایەک بۆ نەمری وبەردەوامیی وژیانەوە ،و رێزگرتن لە شکۆی قوربانیانی جەنگ، هەروەها موزیکێکی ئارام لێدەدرێت، زەوی دەوری حەوزەکە چەند ریزێک بەردی لەخۆگرتوە کە لەسەر زوربەی ئەو بەردانە ناوی ٣٧ گرتووخانەکەی نازییەکانی تێدا نوسراوەتەوە ،کە کاتی خۆی هیتلر جولەکەو قەرەجەکانی رۆمانیی تێدا حەشارداون ودواتر بەگازو درندانەترین شێوە کوشتنی و سوتاندنی بەشێوەی کۆمەڵ .

دەرگای براندنبورغ

 ئەم دەرگایە لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەی میلادیدا دامەزراوە، ئەمەش تاکە دەرگایە لە دەرگاکانی بەرلینی کۆن کە ماوەتەوە، ئەم دەرگایە ؛ لە بەرلینی کۆندا  وەک یەکێک لە ڕێڕەوەکانی دیوارەکە بەکارهات ، و بووە شوێنی مانگرتن لەکاتی دابەشکردنی ئەڵمانیادا، هەروەها لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا دووچاری زیانی زۆر بوەوە ، و لە سەرەتای عەقدی یەکەمی سەدەی بیستەم نۆژەنکرایەوە، لە رووی مێژوەکەیەوە ئەم دەرگایە تەنها بە هێمایەک دانانرێت ؛بەڵکو هێمایەکە بۆ گێڕانەوەی یەکگرتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوای بەرلین، ناوچەیەکی فراوانەو گەشتیارێکی زۆر روی تێدەکات و لەبەردەمیدا وێنە دەگیرێت ، ئەم ناوچەیەش نزیک پەرلەمانی بەرلینە ، کە یەکێکە لە باڵەخانە سیاسییە بەناوبانگەکانی جیهان و چەندین شوێنی تری مێژوویی پارکێکی قەشەنگی لێوە نزیکە کە شایەنی بینینە، بێگومان بورجی بەرلینیش نزیک هەموو ئەم دیمەنانە و بگرە لە کۆی ناوچەکانی تری بەرلینەوە دەبینرێت.

بورجی بەرلين

ئەم بورجە  بە بورجی تەلەفزيون ناسراوە و دەکەوێتە  گۆڕەپانی أليكسندربلاتز لە ناوچەی  ميتيه لە شاری بەرلین ، جوانیی ئەم بورجە لەوەدایە لە سەرتاسەری ناوچەکانی بەرلینەوە دەبینرێت، بەداخەوە بەهۆی قەڵەباڵغی وکەمیی کات نەمتوانیی بچینە ناوەوەی بورجەکە کە هەموو شاری بەرلینی لێوە دیارە لە کاتی رۆژدا، بەڵام جوانییەکەیشی لە شەودا ناوازەیە، بەرزییەکەی ٣٦٨ م و ١٤٧ قاتە بەشێوەیەک بە بەرزترین بینا لە ئەڵمانیا دادەنرێت و هەروەها بە دووەم بورجی بەرز لە یەکێتی ئەوروپا و چوارەمینیش لە کیشوەری ئاسیا، بورجەکە بەشێوەیەکی ئەندازەیی دروستکراوە کە لەشێوەی مانگ خڕە وگەیشتن بە قوبەکەی دەتگەیەنێتە چێشتخانەیەکی ناوازە کە  لە هەر ٣٠ خولەکێکدا یەکجار دەسوڕێیتەوە ودیمەنی هەموو شاری بەرلینت نیشان دەدات.

 جوانیی چوونە ناوەوەی ئەم بورجانە لەوەدایە کە تا بچیتە بەرزترین شوێنی ،دەتوانیت لە هەر لایەک و سوچێکییەوە دیمەنی هەموو شار بە جوانیی ببینیت وهەر دیمەنێکیشی بریتییە لە تابلۆیەک وهەر تابلۆیەکیشی گوزارشت لە جوانیی ومێژووەیەک دەکات ، ئەم راستییەم بەدیکرد لەکاتێکدا لە وڵاتی هۆڵەندا چوومە بورجی رۆتردام و بەبەرزی ١١٨ م سەیری شاری رۆتردامم دەکرد؛ ئەگەرچی بەداخەوە بەشی قوبەی سەرەوەی کە شوێنی نانخواردن و دانیشتنەکەیەتی بەهۆی نۆژەنکردنەوەی نەمانتوانی بچین، بەڵام توانیمان لە بەشی کافیتریاکەی دانیشین ، سەردانەکەم بۆ بورجەکە بە هاوەڵی و بانگێشتی بەرێزان کاک سۆران و هاوسەرکەی خاتوو ئەڤین  بوو، کاتەکەم بۆ بینینی ئەوئازیزانە ئەگەرچی کورت بوو، بەڵام جێی ئاسودەیی بوو؛ وەک ئەوەی لەمێژە یەکتری دەناسین، رێک وایە هەندێکجار رۆحیەت وهەڵوێست ورەفتاری مرۆڤ وا دەکات هەست بکەی ناسینێکی لەمێژەت بۆی هەیە  لە ساتەوەختێکدا باوەڕ بەوە دەهێنیت کە زۆریی ماوە وکات مەرج نییە بۆ ناسینی کەسەکان بەتایبەت لە هەندێ تەمەن و قۆناغی مرۆڤەکاندا ؛ بۆیە لەگەڵ ئەمجۆرە کەسانەدا هەست بەکات ناکەیت و زوو تێدەپەڕێت.

بوونی ئەم بورجانە لەهەر شارێکدا، هاوشێوەی بورجی شاری جوانیی سلێمانی بەبیرهێنامەوە، کە جێی دڵخۆشیم بوو ؛ بۆیە ئەو بیرکردنەوەیە بەمێشکمدا دەهات کە گەر ئیرادە وپلان هەبێت، دەتوانرێت هاوشێوەی هەموو جوانییەکانی ئەو ووڵاتانە سوودی لێوەربگیرێت و هاوڵاتیانی کوردستانیش ؛وەک هەموو هاوڵاتیانی تری دنیا  سوودمەندو دڵخۆش بن بە گەشەکردن وپێشکەوتنەکان لە ووڵات و شاری خۆیاندا.

  مۆزەخانەی بەرلینی کۆن

هەر لەگەڵ گەیشتنم بۆ ناوچەکە کە چەندین مۆزەخانەی جیاوازی لەخۆگرتبوو ،جوانیی و ئارامیی ودیمەنە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە وایلێکردم چەند ساتێک بوەستم لە نێوەندی کۆی باڵەخانەکانی دەوروبەرم کە گەمارۆدراوبوو بە مۆزەخانەی جیاواز کە هەر لە دیوار وبیناکانێوە ولە رێی دیزاین ونەخشاندنیانەوە درکت پێدەکرد و دەبوە بەشێک لە سەرنجڕاکێشانی ئەوانەی لەوێدان ، کە مۆزەخانەی بەرلینی کۆن یەکێک بوو لەوانەو بەداخەوە لەو رۆژەدا داخرابوو و نەمانتوانی بچینە ناوەوەی کە مۆزەخانەیەکە پڕاوپڕە لە شتی کلتوری مێژوویی؛ ؛ ئەگەرچی هەندێ لەو مۆزەخانانە زیاد لە یەک رۆژی پێویستە تاکو فریای بینینی بکەویت . بەگشتی بوونت لەو ناوچەیەدا وا دەکات دەستبەجێ حەز بکەیت چەندین وێنەی جیاجیا بگریت، و نەوەستیت ؛ بۆیە ئێمەش لەگەڵ هاوڕێیانم دەستمان کرد بە وێنەگرتن .

سەرچاوە: (سوودم لە سایتی ویکیپیدیا وەرگرتوە)

هاوشێوە

ڤیدیۆ