ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەمیانەی گەشتێکی ٢٥ رۆژیمدا بۆ ئەوروپا – بەشی حەوتەم

کنێر عەبدوڵا

لە  کۆلنەوە بۆ برۆکسل

رۆژی ١٩/٧/٢٠٢٢ گەیشتمە شاری برۆکسل، بە گەیشتنم چوومە بارەگای سەرەکی کەنەکە ،ماوەی مانەوەم لە دوو رۆژدا لە بارەگای کەنەکە تایبەت بوو، چونکە یەکەمجار بوو بیبینم، و ئاشنای زیاتر بم بەو هەڤاڵانەی لەوێدا ماندونەناسانە کاردەکەن لەسەر ئاستی دیبلۆماسی و سیاسی و نێودەوڵەتی ولە هەوڵی ئەوەدان پرسی کورد و پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە کورد دەکرێت بەئاستی جیهانی بناسێنن.

هەر لەماوەی مانەوەمدا لە برۆکسل دوو رۆژی لەگەڵ هاورێیەکی ئازیزم کاتێکی سوودمەند و گرنگمان بردە سەر، خاتوو پەری عەزیزی ئازیز، ژنێکی ماندوو، رۆح شیرین، مرۆڤدۆست، ومیهرەبان، ماوەیەکی کورت ناسیم، بەڵام خۆی و هاوسەرەکەی کاک فەرمانی بەڕێز هەستێکیان پێبەخشیم کە لەمێژە یەکتری دەناسین ، هەردوکیان کارمەندی ناو تەلەفزیۆن ورادیۆ بوون لە شارەکەیان. گەڕانم بەناو سەنتەری برۆکسل و بینینی ناوەندی مۆزەخانەکانی سەردەمی پاشایەتی و نێو بازارەکانی لەرێی خاتوو پەرییەوە بوو، جگە لەوەی رۆژێکمان پێکەوە بردەسەر لەناو رادیۆو تەلەفزیۆنی برۆکسل، هەر ئەو رۆژە بەیانییەکەی بەرنامەیەکی رادیۆییم سازکرد لەگەڵ خاتوو پەری کە ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەکە بوو، ئێوارەکەیشی لەگەڵ کاک هەندرێن لە بەرنامەیەکی دووکاژێری تەلەفزیۆندا بەشداریم کرد لە شیکارکردنی دۆخی داگیرکاری تورکیا کە لەمرۆژەدا هێرشی کردبووە سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە شوێنێکی گەشتیاریدا وبووبووە مایەی کوشتن وبریندارکردنی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان کە زوربەیان گەشتیاری عەرەب بوون.

هاوشێوە

ڤیدیۆ