Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

لەمیانەی گەشتێکی ٢٥ رۆژیمدا بۆ ئەوروپا – بەشی نۆیەم و کۆتایی – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەمیانەی گەشتێکی ٢٥ رۆژیمدا بۆ ئەوروپا – بەشی نۆیەم و کۆتایی

کنێر عەبدوڵا

لە برۆکسلەوە بۆ هۆڵەندا

(دوا کاری گەشتەکەم)

٢٥/٧/٢٠٢٢  بەرێکەوتین بەرەو هۆڵەندا بە ئۆتۆمبێل ماوەی ٢ کاژێرونیو بوو ، خاتوو دەرسیم زەند هەم خاوەن ئۆتۆمبیل و هەم شۆفێرێکی شارەزا ولێهاتوو، هاوکات لەگەڵ خاتوو دەرسیمدا هاوسەفەربوین بۆ شاری لۆزان ، مامۆستایەکی بەتوانای خاوەن ماستەر لە پسپۆری بیرکاریدا، دایکێکی میهرەبان وژنێکی ئەکادیمی وخەمخۆر ،هەندێ جار یەکێک لە دەستکەوتەکانی لە گەشتکردن وسەردانەکاندا مرۆڤ بەدەستی دەهێنێت ناسینی مرۆڤەکانە کە گەنجینەو سەرمایەیەکی گرنگە بۆ مرۆڤ.

رۆژی ٣٠/٧/٢٠٢٢ دواچالاکی و سمینارم لە شاری دەنهاخ سازکرد، سمینارەکە لە لایەن یانەی کوردی لە رۆتردام رێکخرابوو، خاتوو پەیمان سەرهەنگ ئەرکی زۆری کێشا بوو لە ئامادەکردنیدا، سمینارەکە لە لایەن هاورێی دێرین وئازیزم خاتوو ڤینۆس فایەقی شاعیر ونوسەر بەڕێوە چوو ، سوپاس و رێزم بۆیان هەیە.

 سمینارەکە ماوەی ٢ کاژێری خایاند لەژێر ناوی (ئاڵەنگارییەکانی ژنی کورد لە باشوری کوردستان ) و لە لایەن ئامادەبوانەوە قسەوباس و گفتوگۆی زۆرکرا لەبارەی  واقعی ژن چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە ناو هۆڵەندا  و باس لە هۆکارەکانی توندوتیژی و زیادبوونی جیابونەوە کرا لەناو کۆمەڵی هۆڵەندا، هەروەها تیشکخرایە سەر جیاوازی سستم و کلتوری هەردوو کۆمەڵگەکە، کە بەهۆیەوە مرۆڤەکان دووچاری کێشەی جۆراوجۆر دەبنەوە ؛ گەر نەتوانن کار لەسەر تێگەیشتن و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیرییان بکەن ؛بەمەبەستی هەڵکردن و سوودوەرگرتن لەو واقعەی تیایدا دەژین. لە کۆتاییدا هەندێ لە کتێبەکانم ؛ لەرێی خاتوو پەیمان سەرهەنگەوە پێشکەش بە کتێبخانەکەیان کرد ، و شایەنی باسە لە کۆی ئەو سمینارانەی لە ئەڵمانیا وهۆڵەندا سازمکرد، دەرفەتێکیش بووە تا لەرێی دابەشکردنی فۆرمێکی راپرسییەوە ، سوودی لێوەرگرم ، ژنان وپیاوان مافی پڕکردنەوەی فۆرمەکەیان هەبوو کە تایبەتە بە کاری توێژینەوەیەکی بەراوردکاری ومەیدانیی سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی دژ بە ژنان کە لەبەرنامەدایە بۆ کاری داهاتووم.

هاوشێوە

ڤیدیۆ