ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەماڵەكەی خۆیدا سابون دروست دەكات

ژنێکی دەرچووی زانكۆ، لەماڵەكەی خۆی لە دوزخورماتوو سابوونی سروشتی درووست دەكات.

ئەو ژنە كە ناوی شاجوان ئەحمەد‌و تەمەنی (24) ساڵە، ماوەی دوو ساڵ‌و نیوە بەشی كیمیای تەواو كردووە ‌و دانەمەزراوە، بۆ بژێوی خۆی جۆرە سابونێكی سروشتی كە داهێنانی خۆیەتی دروست دەكات‌و دەیفرۆشێتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕیی میدیایی تەوار، شاجوان وتی: “دوای دوو ساڵ و نیو لەتەواو كردنی زانكۆ، هێشتا دانەمەزراوم، بۆیە پێم باشبوو دەستەوەستان نەوەستم‌و كارێك بۆ خۆم بدۆزمەوە”.

وتیشی: “بیرم لەوە كردووە كە كارێك بكەم خزمەت بەژنان‌و كچانی شارەكەم بكات‌و بتوانن سوود لە بەرهەمەكەم وەربگرن، بۆیە بڕیارمدا جۆرە سابونێكی سروشتی درووست بكەم”.

شاجوان خۆشحاڵی بۆ كارەكەی دەربڕی‌و سوپاسی كڕیارەكانی كرد كە بەرهەمەكەی ئەم ئەكڕن‌و بەكاری دەهێنن‌و سودیان لێبینیووە.

ئیمان ئەحمەد، دوزخورماتوو

هاوشێوە

ڤیدیۆ