(ناوەندی تۆتاڵ) مۆڵەتی كردنەوەی نوسینگەی پێدەدات
مامۆستا سروە علی حسێن كە ژنێكی دانیشتووی شاری كەلارە ماوەی نۆ ساڵە وەك خۆبەخشێك ژنانی گەرمیان فێری شۆفێری دەكات دواجار بەهۆی بەشداریكردنی لە خولێكی ناوەندی تۆتاڵ توانی ببێتە خاوەنی نوسینگەی تایبەتی خۆی بۆ فێربوونی شۆفێری.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیای تەوار مامۆستا سروە باسی لە ئەزموونی خۆی كردوو چۆنێتی بڕیاری كردنەوەی نوسیگەیەك ووتی” پێشتر بەشێوەیەكی سەربەخۆ بۆ ماوی نۆ ساڵ بەشێوەیەكی خۆبەخش ژنانی گەرمیانم فێری شۆڤێری كردووە چونكە خواستی ژنان زۆربوو لەسەر ئەوی كە فێری شۆفێری ببن، بۆیە زۆر لە دام و دەزگاكان گەڕام و داوامكرد ڕێگە پێدانم بۆ بكەن نەیانتوانی لە ڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدانم بۆ بكەن بۆیە من زیاتر بەردەوامبووم لە فێركردنی ژنان و كچان و بەیانیان زوو لە دەروەی شار فێری شۆفێریم دەكردن چونكە بەیانیان باشتر بوو ئۆتۆمبیل كەمتربوو وەكو لە ناوشار”.
پاشان دەربارەی نوسیگەكەی و چۆنێتی كاركردنی مامۆستا سروەووتی” من بەهاوكاری سنووری خوشكم كارم دەكرد ئەو ژنانەی كەدەهاتن بۆ ئەوی فێری شۆفێریبن ژنان پێیان خۆش بوو ڕاهێنەری ژن فێریان بكات لەبەرئەوەی ناوچەیەكی كۆمەڵایەتیە. بۆیە هەموو هەوڵێكمدا بۆ كردنەوەی نوسیگەیەك بۆ ئەووەی لەرووی یاساییەوە كێشەمان توش نەبێت لەبەرواری ٢٠٢٣/٥/٢٤ لەسەرئاستی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێووبەرایەتی گشتی هاتوو چۆی هەرێم لە پەیمانگەی تۆتاڵ بڕوانامەی خولی ماموستاو ڕاهێنەریم بەدەستهێنا و خولەكەش لە شاری سڵێمانی بەڕێوەچوو بۆ ماوی چوار مانگ سوپاس بۆ خوا سەركەوتنمان بەدەستهێنا و لە كۆتایدا نوسینگەشمان كردەووە”. سروە علی یەكەم ژنە لە گەرمیاندا نوسینگەی فێركردنی شۆفێری كردۆتەوە.
هاوژین شكور: گەرمیان
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له ناحیهی خورمال بهڕێوه دهچیت
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له خورماڵ بۆماوهی سێ ڕۆژ بهردهوامی دهبێت