یەكێك لە وەرزشە جیهانیەكان ئەسپسوارییە كە تارادەیەك وەرزشێكی نوێیە لە كوردستاندا و ئێستا چەندین یانەی ئەسپسواری هەیە و ژنان و كچانیش بەشێكن لەو وەرزشە و لەو بوارەدا چەندین كچی بەتواناو خاوەن ئەزموونی ئەسپسواری هەیە. ئەسپسواری لە دەرەوەی پەرژین و لە سروشتی جوانی كوردستاندا بۆتە جێگەی سەرنج و ژنان و پیاوان پێكەوە ئەسپسواری دەكەن و بەشداری لە فێستیڤاڵەكان دەكەن، یەكێك لەو ژنانە كە بەلێهاتووی ئەسپسواری دەكات خاتوو (تابلۆ غریب)ە كە دەرچووی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانیە و حەزوو خولیاییەكی زۆری بۆ ئەسپسواری هەیە و وەك خۆی دەڵێت “ئەمە وایكردووە هەست بەئارامی دەروونی بكات”.
تابلۆ غریب لە دیدارێكی تایبەتدا بۆتۆری میدیای تەوار باسی لە ئەزمونی ئەسپسواری خۆی دەكات و دەڵێت” سەرەتا من زۆر لە ئاژەڵ ئەترسام كاتێك بڕیارمدا بچم بۆ ئەسپسواری بۆ ئەوە بوو كە ترسم لە ئاژەڵ بشكێت و هەوڵبدەم زاڵبم بەسەر ئەو ترسەدا، دواتر كە ئەسپسواریم تاقیكردەوە هەستمكرد كە حەزی بەردەوام بوونم هەیە و نەمتوانی دەستبەرداریبم چونكە زۆر چێژبەخشبوو”.
لە بارەی بەشداری ژنان لە فێستیڤاڵەكانی ئەسپسواریدا تابلۆ ووتی” سەبارەت بە توانایی ژنان لە ئەسپسواریدا لە وڵاتی ئێمەدا بۆ ئەم كاتە تاڕادەیەك تازەیە چونكە ئەم وەرزشە بۆ ژنان تا ئێستاش دژی دەوەستن لەبەر هەندێ بیروباوەڕی ناڕاست، بەڵام بۆ تواناولێهاتووی ژنان لە ئێستادا ژنی ئەسپسوارمان هەیە توانایی پیاوانیان هەیە بۆ ئەسپسواری و بەژداریشیان كردووە لە فێستیڤاڵە وەرزشییەكاندا”.
لەبارەی بەكلتوركردنی ئەم وەرزشەوە تابلۆ دەلێت” ئەسپسواری هەر لە كۆنەوە لەناو كوردا هەبووە گرنگیان پێداوە، خۆشبەختانە لەم ساڵانەی دوایدا ئەم كلتوورە نوێ كراوەتەوە و لە ناو گەنجاندا گرنگیەكی زۆری پێدەدرێت بە تایبەتی لە شاری سلێمانی”. هەروەها وتیشی” خۆشبەختانە پڕۆژەی نوێمان هەیە كە دەمانەوێت زیاتر گەنجان ئاشنا بكەین بەم وەرزشە و گرنگی زیاتری پێبدەین لە ڕووی ڕاهێنان و گرنگی زیاتر بە خولی فێربوون و هەرچەندە بەردەوام خوولمان هەیە و ڕاهێنان دەكەین لەگەڵ ئەسپەكاندا”.
هەروەها تابلۆ ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەسپسواری سوودێكی زۆری هەیە بۆ لایەنی دەروونی كە ئەتوانرێت وەك چارەسەرێكی دەروونی بەكاربهێنرێت چونكە ئارامیەكی زۆر دەبەخشێت بە كەسی بەكارهێنەر.
تریفە حەسەن: سلێمانی
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له ناحیهی خورمال بهڕێوه دهچیت
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له خورماڵ بۆماوهی سێ ڕۆژ بهردهوامی دهبێت