كچە یاریزانی تۆپی بالە و ئەستێرەی یانەی وەرزشی هەولێر نێرگز جلال دەڵێ” هیچ كات واز لە وەرزشكردن ناهێنم و وەرزش بۆتە بەشێك لە ژیانم بەتایبەتی یاری تۆپی بالە.
لە خولی بالەی یانەكانی عێراق بۆ ئاستی لاوان كە لە یانەی سڵێمانی ئەنجامدرا چەندین كچە یاریزان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و لەگەڵ یانەكانیان وەك ئەستێرە بدرەوشێنەوە، نموونەش كچە یاریزانی یانەی ئافرەتانی هەولێر (نێرگز جلال)ە.
لە لێدوانیكی تایبەتدا بۆ تۆری میدیای تەوار نێرگز جلال لە بارەی سەرەتاكانی وەرزشكردنی ووتی” لە تەمەنی 9ساڵییەوە دەستم بە وەرزشی كاراتیم كردووە و دواتر دەستم بە یاری بالە كردووە تا ئێستا یارزانی یانەی ئافرەتانی هەولێرم و چەندین دەستكەوت و نازناومان هەبووە لەگەڵ یانەكەماندا وە لە وەرزشی كاراتی دووەم بووم لەسەر ئاستی عێراق و بەم نزیكانەش بەژداری پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی ئەكەم لە ئیران”.
لە بارەی هاوپشتی و ئەو كەسانەی هاوكاری بوون لەسەركەوتنەكانی نێرگز دەڵێت” چەندین كەس هاوكار و پشت و پەنامبوون و هەمیشە وەك قەڵایەك لە پشتم وەستاون بەتایبەت خێزانەكەم ودایكم هۆكاری سەركەوتنی منن، لەپاڵ ئەوانیش ڕاهێنەرەكەم مامۆستا (بێستون)زۆرماندوو دەبێت لەگەڵمان و ئەو هۆكاری سەركەتنەكانی ئێمەیە”. هەروەها وتیشی” هیوادارم دایكان و باوكان ڕێگری لە خولیای منداڵەكانیان نەكەن و بییان نێرنە بەر وەرزش بەڕاستی وەرزش لە هەموو ڕویەكەوە گرنگی تایبەتمەندی خۆی هەیە”.
هاوژین شكور: كەلار


