Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
“هاژە كامەران” لەیاری باسكە ئاستێكی زۆر باش و جیاوازمان هەیە وەك هەموو وڵاتە عەرەبییەكان” – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

“هاژە كامەران” لەیاری باسكە ئاستێكی زۆر باش و جیاوازمان هەیە وەك هەموو وڵاتە عەرەبییەكان”

هاژە كامەران یەكێكە لە یاریزانە بە ئەزموونەكانی یاری باسكە پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق و راهێنەری بەرزكردنەوەی قورسایی هێزی لەش وەك خۆی دەڵێت ” لەیاری باسكە ئاستێكی زۆر باش و جیاوازمان هەیە وەك هەموو وڵاتە عەرەبییەكان”
هاژە كامەران كە لەساڵی 2004 وە یاری دەكات و لە ئێستادا وەك پاڵەوانێكی دیاری یاری باسكە و بەرزكردنەوەی قورسایی یاری دەكات لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆری میدیای تەوار ووتی” ئامانجم ئەوەیە تیمێكی بەهێز دروستبكەین و وەكوو عێراق بەشداری پاڵەوانێتیەكان بكەین لە دەرەوە”
وتیشی” تا ئێستا یاریم بۆ چەند یانەیەك كردووە لەوانە ( سیروانی نوێ، نادی هەڵەبجە، ئەكاد ئەنكاوە، نادی سابیس)لە ئێستاشدا یاریزانی نادی سابیسم”
ئەم یاریزانە لە ئێستادا خاوەنی چەندین خەڵات و نازنازی وەرزشیە و بەشداری چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لەوڵاتانی (میسر، دووبەی، ئەردەن، لوبنان) وە چەندین ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە و لە ئێستاشدا ڕاهێنەری لەشجوانیە. لەو بارەیەوە هاژە ووتی” لەگەڵ ئەو یانانەی یاریم بۆ كردوون چەندین نازناوم بەدەستهێناوە، لەوانە ساڵی 2018 وەك باشترین یاریزانی عێراق و كوردستان هەڵبژێراوم، لە ساڵی 2022 جارێكیتر وەك باشترین یاریزان دیاریكرام، لە ساڵی 2023 وەك باشترین یاریزانی عێراق هەڵبژێرام لە یاریی 3×3 لە بەغدادی پایتەخت”.
لە بەرامبەریشدا بەو پەڕی رێزەوە ووتی” زۆر سوپاسی دایك و باوك و خوشك و براكەم ئەكەم كە زۆر پاڵپشتیم ئەكەن بەهۆی ئەوانەوە سەركەوتووبووم، خۆشم زۆر هەوڵ ئەدەم تا ئاستم زیاتر و زیاتر بەرە و پێش بچێت”.
وێرای سوپاس و پێزانینی بۆ تۆڕی میدیای تەوار وتیشی” هەموو ئامانجم ئەوەیە تیمێكی بەهێز درووستبكەین و بەشداری پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەی كوردستان و عێراق بكەین”.
هاوژین شكور: كەلار

هاوشێوە

ڤیدیۆ