فێرگەی كاراتی كچانی خورماڵ ماوەی ساڵێكە كراوەتەوە و ژنانی گەنجی سنوری خورماڵ ڕووی تێدەكەن و دەیانەوێت لە بواری وەرزشیدا ئاستێكی پێشكەوتوو تۆمار بكەن.
لەیەكێك لە گەڕەكە دێرینەكانی خورماڵ فێرگەی كاراتی كچانی خورماڵ هەیە، كە زیاتر لە ٥٠ كچ و منداڵی تێدایە و سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانن.
شێنێ زاهیر محەمەد یاریزانو یاریدەدەری ڕاهێنەرە لە فێرگەكە، لەبارەی كردنەوەی فێرگەكەیان دەڵێت: “پاش ئەوەی هەوڵماندا فێرگەیەكی كچان بكەینەوە، سەرجەم پێداویستییەكانمان بۆ فێرخوازان دابین كرد”.
دەربارەی مەشق و ڕاهێنانەكانیش بەتۆڕی میدیایی تەواری وت: “لەفێرگەكەماندا جگە لەڕاهێنان و مەشقی كاراتی، فێرخوازان دەبەینە شاخەوانی و مەلە و پیادەڕەویشیان پێدەكەین، تاوەكو هێزی جەستە و تەركیزیان زۆر بێت”.
شێنێ باسی لەوەشكرد كە لەماوەی كردنەوەی فێرگەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە كچان و منداڵان ڕوویان تێكردوون كە ژمارەیان لە ٥٠ كەس زیاترە، “وا بڕیارە فێرگەیەكی تر بكەینەوە”.
وتیشی: “كچان زۆر حەزیان بە وەرزشی كاراتی هەیە و خواستی گەشتنە ئاستە باڵاكانیان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی كاتەوە نەتوانراوە وەك پێویست مەشقیان پێبكرێت”.
سەنا فەرەیدون، تەمەنی ١٤ ساڵە و دەیەوێت بچێتە هەڵبژاردەی عیراق و هیواخوازە كچانیش وەك ئەمان بتوانن بچنە فێرگەكە و ڕاهێنان بكەن و دەشڵێت: بەردەوام بن تاوەكو بگەنە لوتكە.
فێرگەی كچانی خورماڵ ماوەی ساڵێكە دامەزراوە و زیاد لە ٥٠ یاریزانی هەیە، ڕۆژانە سێ كاتژمێر و لە هەفتەیەكدا سێ ڕۆژ ڕاهێنان دەكەن و لە ئێستادا بۆ بەرزكردنەوەی توانا و ئاستەكانیان مەشق و ڕاهێنانیان چڕكردووەتەوە.
لەماوەی ئەم ساڵەدا چەندین خەڵات و بروانامەیان لە سەر ئاستی عێراق وهەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
میهری، هەڵەبجە
ئەو پارێزەرەی لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر فرەژنی تۆمارکردبوو لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی پووچەڵی دەکاتەوە
لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزەری