ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆیەكەمجارە یانەی فەتاتی كەركوك دەبنە پاڵەوانی یانەكانی عێراق

دوای هەشت ڕۆژ ڕكابەریكردن و ململانێكردن لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی خولی تۆپی دەستی یانەكانی عێراق كە شەش یانە لە تەواوی عێراقەوە بەژدارییانكرد یانەی فەتاتی كەركوك بوونە خاوەنی نازناوەكە.
دوای ڕكابەرییەكی بەهێزی یانەكان كۆتایی بە پاڵەوانێتی خولی تۆپی دەستی یانەكانی عێراق هات كە ڕكابەرییەكە لە نێوان هەردوویانەی( فەتات كەركوك و یانەی هەولێر )بوو یانەی فەتاتی كەركوك توانی بەئەنجامی( 28)خاڵ بە بەرامبەر بە(25)خاڵ سەركەوتن بەدەستبهێنێت و بۆ یەكەمجارە لە مێژووی وەرزشی شاری كەركوكدا ئەو یانەیە ببنە پاڵەوانی خولی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق. یانە بەشداربووەكانی ئەم خولە پێكهاتبوو لە ((فەتات كەركوك، یانەی هەولێر، فەتات ئەربیل، یانەی تەڵەبە، یانەی ڕافیدەین، یانەی شارەبان) خولەكەش لە شاری كەركوك بەرێوەچوو.
هاوژین شكور: گەرمیان

هاوشێوە

ڤیدیۆ