لەدوای كاندیدكردنی هانا ئەحمەد رەزا و (17) كەسی دیكە لە بواری پارێزەرانی ژینگە و ئاژەڵاندا بۆ بردنەوەی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی هانا ناوی لە ناو ئەو سێ كەسەدایە كە خەڵاتەكە دەبەنەوە.
ئەمڕۆ زانكۆی كالیفۆرنیا كە دابینكەری خەڵاتەكەیە، ناوی سێ كەسی كۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە ئاشكرا كردوو هانا ئەحمەد رەزا یەكێكە لەو سێ كەسە.
وەزارەتی دەرەوی وڵاتە یەکگرتوەکان ساڵانە لە رێگای International Visitor Leadership خاوەنی جۆرەها پرۆگرامە بۆ هێنانی کەسانی لێهاتوو و رێبەران بۆ ئەو وڵاتە کە لە رێگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکاوە هەلدەبژێردێن بۆ ئاشنا کردنیان بە فەرهەنگی ئەو وڵاتە و چونیەتی سیستمی بەرێوە چوونی کاروبارەکان لە ئەمریکا.
هانا ئەحمەد رەزا کە یەکێک لەوکەسایەتیە بە توانا بانگهێشتکراوانەیە هانا دانیشتوی شاری سلێمانیە و چالاكی بواری ئاژەڵان و هاوكات دامەزرێنەر و سەرۆكی رێكخراوی پڵنگانی بێ سنورە.
هاوژین: گەرمیان
هاژە بە كورسییەكەیەوە دەڕوات بۆ پاڵەوانێتی عێراق
نیان سەلام: خانەقین هاژە كچێكی تەمەن 33 ساڵە و خاوەن