ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئاوی پاك چیە ؟

ئاوی پاک ئەو ئاوەیە کە هیچ موادێکی کیمیایی تواوە و زیندەوەرە وردەکانی نەخۆشی تێدا نییە و بە پێی ستانداردی جیهانی ئاو نابێت ( تام و بۆن و ڕەنگ ) ی هەبێت ، تەندروستی گشتی خەڵک لەسەر کوالێتی ئاوی خواردنەوە دەوەسووتێت كە تا چی ڕادەیەک بە پێی پێوەرە تەندروستیەکانە.
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ئاو زۆرن وەکو ماددەی کیمیایی و زیندەوەرە وردەکان و توخمە تیشکدەرەکان و لایەنی ئیستاتیکی (تام و بۆن و ڕەنگ) .

پیس بوونی ئاو لە ڕووی کیمیایی یەوە :
لە ڕێگەی دەستکردی ( مرۆڤ ) و هەروەها لەڕێی سرووشتی توێکڵی زەوی یەوە دەبێت ، ماددە کیمیایی و تیشکدەرەکانی کە لە ئاودایە زیانی زۆرترە لە میکرۆبی یەکان چونکە ئەو ماددانە تام و بۆن و ڕەنگیان نیەو بە ئاسانی نادۆزرێتەوە نیشانەکانی لەسەر مرۆڤ ڕاستەوخۆ دەرناکەوێت بە تێپەڕبوونی کات توانای کۆبوونەوەیان هەیە لە لەشدا تا کار لە مرۆڤ نەکات نیشانەکانی دەرناکەوێت کە هۆکارە بۆ تێکچوونی مێشک و نەخۆشی بیرچونەوە و لە بیرچوونەوەو شێرپەنجەو تێکچوونی سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ .
کاتێک بمانەوێت بزانین ئاوێک شیاوە یان نە شیاوە بۆ خواردن تەنها( تام و بۆن و ڕەنگ ) پیوەر نی یە چونکە زۆر بەی پیسکەرەکان و ماددە ژەهریەکانن تام و بۆن و ڕەنگیان نیە بۆیە باشترین ڕێگە بۆ بەرگریکردن لەو ماددانە بەكارهینانی فلتەرە بۆ ئاو بۆ گرتنی ماددە کیمیایی یە نادیارەکان ، ئاو مادەیەکی توێنەرەو گوێزەرەوەیە هیچ جووڵە و کارلێکێکی ماددە زیان بەخشەکان ڕوونادات لە لەشدا بەبێ ئاو .

لایەنی بەکتیری ئاو :
بە پێی ڕاپۆرتێکی بریکاری ژینگە پارێزی ئەمەریکی EPA ئاوی پاک لە جیهان دا کەمە و ڕێژەی ‌‌‌‌‌90٪ ئاوی جیهان بە یەکێک لە هۆکارەکان پیس بووە .
ئاو هۆکاری سەرەکی مردنە چونکە ژینگەیەکی گونجاوە بۆ بۆ زیندەوەرە وردەکان و کرمەکان و کەڕووەکان و قەوزە و بەکتریا و ڤایرۆسەکان کە هۆکارن بۆ بڵاو بوونەوەی نەخۆشی و مردن بەهۆی کەم بوونەوەی ئاوی لەش بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە ئەمەش هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی خوێن بۆیە پێویستە ئاوی پاک بحۆینەوە وە ئاو بە ئۆزۆن یان کلۆر پاکبکریتەوە (تعقیم) وە خەزانەکانی ئاو زوو زوو پاک بکرێتەوە .
کوڵانی ئاو تەنها دەبێتە هۆی کووشتنی میکرۆبەکان بەڵام لە مادە کیمیایی یە زیان بەخشەکان و ماددە ژەهریەکان ڕزگارمان ناکات و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەیتی ئاو و ماددە کیمیاییەکان و کەمبوونی ئۆکسجینی تواوە لە ئاودا وە تێکچوونی تامی ئاوەکە و نیشتنی کاربۆناتی کالسیۆم و مەگنسیۆم بە شێوەی بەڵغ .

ئا / لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراك

هاوشێوە

ڤیدیۆ