ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئامینە ئامانجی ئەوەیە ببێتە باشترین یاریزانی كوردستان و عێراق

هاوژین شكور: گەرمیان
كچە یاریزانی لاو (ئامینە عدنان) خەون بەوەوە دەبینێت لە هاتوودا ببێتە یەكێك لە یاریزانە باشەكانی كوردستان و عیراق، هەرچەندە لە ئێستادا یەكێكە لە یاریزانە ئاست بەرز و بەتواناكانی تۆپی پێی كوردستان و عێراق كە توانیویەتی چەندین نازناو بەدەستبهێنێت. ئێستاش یاریزانی هێرشبەری یانەی القوە الجویە
وەك خۆی باسی دەكات هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە كە تەمەنی (10)ساڵبووە حەز و خولیای بۆ یاری تۆپی پێ لادروست بووە و دەستی كردووە بەراهێنان.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار ووتی” بەهۆی سەلیقەی خۆمەوە لە ساڵی 2016 بانگهێشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەشتوانی كچانی عێراقی ژێر تەمەن 16 ساڵی كرام، ئەوەبوو توانیم بەشداری لە كەمپێكی مەشق و ڕاهێناندا بكەم لە وڵاتی لوبنان. كە چەند یارییەكی دۆستانەمان تێدا ئەنجامدا. هەروەها لە ساڵی 2022 وەكوو كچانی یانەی نەوتی باكور بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداریمكرد لە تیپی تۆپی پێی كچانی خۆرئاوای ئاسیا، لەوێشدا پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزم بەدەستهێنا”.
ئامینە بەهۆی توانا و سەلقەی یاریكردنەوە لەگەڵ چەندین یانە یاری كردووە لەوانە یانەكانی ( سۆلافی نوێ، گازی باكور، نەفتی باكور، یانەی ڕەواندز، الدفاع الجوی ) لە ئێستاشدا گرێبەستی لەگەڵ یانەی القوە الجەویە كردووە و یاری بۆ ئەو یانەیە دەكات.
ئامینەی یاریزانی لاو دەڵێت” خێزانەكەم پاڵپشتێكی گەورەی من بوون بۆ سەركەوتنەكانم دواترمامۆستا قاسم جمیل كە هەمیشە وەك باوكێك پاڵپشتم بووە، سوپاسی هەموو ئەو كەسانەش دەكەم كە هاوكارم بوون. لە ئێستاشدا ئامانجم ئەوەیە كە ببم بە یەكێك لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی كوردستان و عێراق، تا بتوانم سەركەوتن و ناوبانگێكی باش بەدەستبهێنم بۆ خۆم و بۆ وڵاتەكەم”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ