ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كچە بەرگریكارێكی یانەی قەڵادزێ وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت

هاوژین شكور
كچە یاریزانی لاو بەتوانای بواری تۆپی پێ‌ (شوشە جومعە) یاریزانی یانەی قەڵادزێ دوای ئەزموونێكی زۆری لە یاریكردن وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.
یاریزانی (شوشە جومعە) بەسایتی تەواری ووت” گەیشتم بە كۆتایی ڕێگاكە، سوپاس بۆ خودا ئیتر یاریكردنی من لێرەدا ئەوەستێ و بڕیارمداوە بە شێوازێكیتر خزمەت بە وەرزش بكەم و ئێستا وەك مامۆستای فێرگەی چوارقورنە ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان بە كۆمەڵێك فێرخواز دەكەم”
هەروەها وتی” لێرەوە سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ ئەو مامۆستا و ڕاهێنەرانە رادەگەیەنم كە لە ڕابردوودا كارم لەگەڵ كردوون و سوپاسی ئەو كەسانەش دەكەم كە بە وشەیەكیش بێت هاوكارم بوون و پاڵپشتم بوون”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ