هاوژین شكور: گەرمیان
دوای بەشداریكردنیان لە پاڵەوانیەتی فوتساڵی پێلیستانیك بۆ فێرگەكان و یانە و ئەكادیمیەكانی كوردستان كە بۆ ماوەی (5) فێرگەی كچانی چەمچەماڵ توانیان ئاستێكی باش پێشكەش بكەن و خاتوو پەیمان عومەر بووە ڕاهێنەری كچانی یانەی چەمچەماڵ .
مامۆستا پەیمان عومەر بەسایتی تەواری ڕاگەیاند” بەهیوای ئەوەم بتوانم تیپەكەم سەربخەم و سەركەوتوبین لە داهاتودا و كاری جوانتر و باشتر بكەم بۆ یانەكەمان”.
هەروەها وتیشی” زۆر سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكاری من بون و پشتگیری منیان كردووە تاكوو بگەم بەوەی كە ویستومە و ئامانجم ئەوەیە بتوانم وەرزشی كچان بەرەوپێش ببەم و سەركەوتنی زیاتر تۆماربكەین بۆ ئەوەی بەژداری یارییەكانی دەرەوەی عێراقیش بكەین و كچانی یانەی چەمچەمال لە ئاستێكی بەرزدا بهێڵینەوە”.
هاژە بە كورسییەكەیەوە دەڕوات بۆ پاڵەوانێتی عێراق
نیان سەلام: خانەقین هاژە كچێكی تەمەن 33 ساڵە و خاوەن