ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فێرگەی بامۆك، دەرفەتێك بۆ وەرزشی كچان لە منداڵییەوە

ئامادەكردنی :هاوژین شكور/ میهربان
فیرگەی وەرزشی بامۆك لە هەڵەبجە تاكە فێرگەی سەربەخۆیە لە سەرتاسەری كوردستاندا و لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە و ئامانجییەتی لە تەمەنی منداڵییەوە ڕۆحی وەرزشی بچێنێت و بەشداری كچان لە وەرزشدا زیاد بكات و لەلایەن هەرسێ ڕاهێنەری خۆبەخش ( شادیە علی رشید، خەلات ئەنوەر، هێمن ئەسكەندەر)ەوە بەرێوەدەچێت.
شادیە عەلی سەرپەرشتیاری بەشی فێرگەی بالەی كچانی بامۆك باسی لە هەوڵەكانی دامەزراندنی و ئامانجی قێرگەكە كردوو ووتی” لە سەرەتادا خۆم یاریزانی یانەی سیروانی هەڵەبجە بووم، لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٩ یاریم كردووە، پاش نەمانی یانەكەم بیرۆكەی كردنەوەی فێرگەیەكی وەرزشی بۆ كچان و كوڕانمان بۆ هات و دەستمانكرد بە ئامادەكاری بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی وەرزش بەتایبەت بۆ كچان لە هەڵەبجەدا”.
شادیە باسی لەوەش كرد كە فێرگەكەیان سەربە هیچ یانەیەك نیە و تاكە فێرگەی سەربەخۆیە لە سەرتاسەری كوردستاندا هەروەها وتیشی” بە ئەكادیماكردنی وەرزشی بالەی كچان تاڕادەیەكی باش بەرەوپێش چووە لای كچان و دروستكردنی جیلێك لە ڕووی پەروەردەی وەرزشەوە و دروستكردنی یاریزانی ئاست بەرز لە ڕووی تەكنیك و مەهارەوە”.
سەبارەت بە ئاستی بەشداری كچانیش لەوەرزشدا شادیە عەلی ووتی” لە ساڵانی ڕابردوو یاریزانی كچی باشمان هەبووە، بەڵام ئێستا ئاستیان باش نییە، هەرچەندە ئێستا هەموو پێداویستییەك هەیە، بەڵام حەز نییە بۆ بەشداریكردن، ئەوانەشی بەشداری لە ڕاهێنانەكاندا دەكەن، دوای سێ مانگ دەست هەڵدەگرن و هیچ هۆكارێكیشیان نیە”.
ئەم فێرگەیە لە ئێستادا 30 فێرخوازیان هەیە و لە تەمەنی ٨ ساڵ بەرە و سەروە وەردەگرن تا دەگاتە 20 ساڵا. شادیە دەڵێت” بەداخەوە لە روی داراییەوە كەس هاوكاری نەكردووین و كەم كورتیمان زۆرە لەوانە نەبوونی پاس بۆ گواستنەوەی فێرخوازەكانمان، نەبوونی تۆپ و شەبەكە و جلی یاریزان، هیوادارین ئەوەی دڵسۆزی وەرزشی كچانە هاوكاری ئەم فێرگەیە بكات تا بتوانین كچانی ئاست بەرز پێشكەشی كۆمەڵگە بكەین”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ