ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئامینە پاڵەوانی تۆپی پێ‌ لەسەر ئاستی عیراق

هاوژین شكور/گـەرمیان
كچە یاریزان (ئامینە جەبار سەعید) ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە وەرزشكردن كردووە و بۆتە پاڵەوانێكی دیار لەسەر ئاستی كوردستان وعیراق و خاوەنی چەندین نازناوی گشتی و تاكە كەسییە.
ئامینەی پاڵەوان لە ماوەی رابردوودا یاری بۆ یانەكانی ( گازی باكور، سۆلاڤی نوێ، شەباب وەتەن، سەحە، نەفتی باكور)كردووە و چەندین نازناوی بەدەستهێناوە. هەروەها لە ساڵی 2016 بانگهێشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەشتوانی كچانی عێراق كراوە بۆ ژێر تەمەن 16 ساڵ. مانگی ئابی هەمان ساڵدا لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەشتوانی هەڵبژاردەی كچانی عێراق بەشداری لە كەمپێكی مەشق و ڕاهێنانی دەرەكی هەڵبژاردەكەدا كردووە، دوو یاری دووستانەی لەگەڵ یانەی نجمە لوبنان و ستار ئەكادیمی لوبنان بە درێسی ژمارە 19 ئەنجامداوە.
شایەنی باسە لە هەمان كاتتدا لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2016 لەگەڵ هەڵبژاردەی تازە پێگەشتوانی عێراق لە شاری هانوی وڵاتی ڤێتنام بەشداری لە یارییەكانی پاڵاوتنی پاڵەوانێتی تازە پێگەشتوانی وڵاتانی ئاسیادا كردووە و لە 5 یاری بەشداری كردووە بە درێسی ژمارە 19 بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ( هۆنگ كۆنگ و ڤێتام و ئوسترالیا و ئۆزپاكستان و فەلەستین ).
ئامینە بۆ سایتی تەوار ئەوەی خستە رووكە لە ساڵی 2019 بانگهێشتی لاوانی هەڵبژاردەی عێراق كراوە و لە ساڵی 2020 لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە شاری مەنامەی بەحرێن بەشداری یارییەكانی دووەمین پاڵەوانێتی ئاسیای كردووە بەدرێسی ژمارە 7 بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ( ئیمارات ، ئوردن ، لوبنان ).
ئامینە جەبار باڵای( 168)سم و لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و ژمارەی درێسی ( 7 )ە زیاتر وەرزشی فوتساڵ و تۆپی پێ دەكات، لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ یانەی قوە جویە ئیمزا كردووە.
ئامینە سوپاسی خێزانەكەی و ئەو كەسانە دەكات كەبوونەتە هۆكاری سەركەوتنی ئەون و هەروەها سوپاسی ڕاهێنەرەكانی و هەموو ئەوانە دەكات كە هەوڵی بەرەوپێشبردنی وەرزش دەدەن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ