Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لە بەغداد پاڵەوانێتی هێزی جەستەی كچانی یانەكانی عیراق بەرێوەدەچێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە بەغداد پاڵەوانێتی هێزی جەستەی كچانی یانەكانی عیراق بەرێوەدەچێت

هاوژین شكور/ بەغداد
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی چاودێران و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لە بەغدای پایتەختی عێراق پاڵەوانێتی هێزی جەستەی (بەرزركدنەوەی قورسایی) بۆ كچانی یانەكانی عێراق بەرێوەچوو.
لەو پاڵەوانێتیەدا (7) كچە یاریزانی كورد بەشێوەی فەردی بەشدارییان لەو پاڵەوانێتیەدا كردوو هیچ یانەیەكی كوردستان بەشدارنەبوون. لەو پاڵەوانێتیەدا كە لەنێوان یانەكانی عیراقدا ئەنجامدرا. خۆشبەختانە ئەو( 7) كچە یاریزانەی كورد كۆنترۆڵی پاڵەوانێتیەكەیان كردوو توانیان ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنن.
خاتوو( بەهار)مامۆستا و یاریزان كە لە سلێمانییەوە هاتبوو بۆ سایتی تەوار ووتی” ماوەی چەند مانگێكە ئێمە ڕاهێنان ئەكەین و توانیشمان ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنین، بەڵام زۆر زەحمەتە كوردبیت و یاری بۆ یانەیەكی عێراقی بكەی. ڕاستە ئێمە هەموومان عێراقین. بەڵام خۆزگە لایەنی پەیوەندیدار لە كوردستان هاوكاریی ئێمەیان كردبا. چەند جارێك سەردانی بەرپرس و لایەنەكانم كردووە پێم ووتوون خۆم ڕاهێنەرم چەند ساڵە نازناوەكە بۆ خۆمانە و یاریزانی باشمان هەیە ماوەیەكی زۆرە ڕاهێنان ئەكەین چ خۆم چ یاریزانەكان. بەڵام بەداخەوە ئامادە نەبوون هاوكارمانبن. بۆیە بە ناچاری وەكوو یاریزان بەژداریمان كردوو توانیمان ئەمساڵیش پلەی سێیەم بۆ یانەیەكی عێراق بەدەست بهێنین”.
یاریزان ئەسما یوسف كە لە شاری كەلارەوە بەشداری كردبوو لە كێشێ خۆی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا ئەسما دەڵێت” خۆشبەختانە ئەمساڵ وەكوو یاریزان پلەی یەكەمم بەدەستهێناو توانیم ببمە خاوەنی نازناوەكە، لەسەر ئاستی عێراق. بەڵام ئەوەی دڵتەنگم ئەكات كچە كوردێكم و بۆ یانەیەكی عەرەبی یاری ئەكەم”.
هەروەها ساڕێژ بەهەمان شێوە لە شاری كەلارەوە بەشداریكردوو بۆ یانەی بەغداد لە كێشێ خۆی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، یاریزان مژدە لە شاری سلێمانییەوە بەشداریكردوو لەكێشی خۆی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا. شەونم لە شاری سلێمانیەوە بەشداریكرد لە كێشی خۆی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و هەروەها نور لە شاری دهۆكەوە بەشداریكرد لەكێشی خۆی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
مامۆستا بەهار ڕاهێنەر و دادوەر بەدڵشكاوییەوە ووتی” هەموو یاریزانەكان لە كێشی خۆیان پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا لە بەر ئەوەی كورد بووین غەدری زۆرمان لێكرا و نەیانهێشت ئەمساڵ نازناوەكە ببەین، پێش یارییەكە بە ناڕاستەوخۆ ئاگاداریان كردینەوە كە ئەمساڵ نازناوەكە بۆ ئێووە نیە. بەڵام ئێمە ئامانجمان سەلماندنی یاریزانای كوردستان بوو لەوێ و هەرچەندە نەیانهێشت نازناوەكە ببەین وەكوو كورد خۆشبەختانە تەواوی یاریزانەكان پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا لە كێشێ خۆیاندا”

هاوشێوە

ڤیدیۆ