ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئافرەتانی بەسرە بونە پاڵەوانی عێراق

هاوژین شكور: گەرمیان
بە بەشداری(10) یانە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێز كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو یانەی ئافرەتانی بەسرە توانیان ببنە پاڵەوانی یانەكانی عێراق.
لەم پاڵەوانێتیەدا باشترین یارزانی هەڵبژاردەی كوردستان و ئێران و هەڵبژاردەی میسر لەگەڵ یانە عێراقیەكان بەشداربوون كە هۆكارێكی گەورە بوون بۆ بردنەوەی نازناوەكە بۆ یانەی بەسرە. لەوانە كچە یاریزانی میسری (ئالا یحیا)و كچە یاریزانی كوردی شاری سلێمانی (مینا حەسەن) و كچە یاریزان( نەسیمە موئەیەد) كە لەگەڵ یانەی بەسرە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بەبێ هیچ دۆڕانێك ببنە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەكە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ