Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
وەرزش بۆ مرۆڤ پێویستیەكی حاشا هەڵنەگرە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وەرزش بۆ مرۆڤ پێویستیەكی حاشا هەڵنەگرە

نوسینی: ساڕێژ عەزیز
وەرزشی شاخەوانی یەكێكە لەو وەرزشانە كە هۆگرانێكی زۆری هەیە و بە دەیان گرووپی شاخەوانی لە هەرێمی كوردوستان چالاكن و زۆربەی ڕۆژانی هەینی و جار و باریش لە نێوانی هەفتەدا گەشتی شاخ وكەژەكان بەڕێوە دەچێت كە ئەم گرووپانە پێكهاتەیەك لە ژنان و پیاوانی هۆگری ئەم بووارەیە. ژنان بەشێكی زۆری ئەم گرووپانەن كە ژوانیانە پێك دێنن و بە تامەزرۆیەوە لە گەشتەكاندا بەشداری دەكەن و كەسانی زۆر بە توانا و هەڵكوتوویان تیا دەبینرێت و ژمارەیەكیشیان وەك سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر چالاكن و ئەزمونەكانیان بۆ هاوكارەكانیان دەگوازنەوە. هەر چەند ئێمە مانان لە وڵاتێكی كلاسیك و سوننەتیدا دەژین و لەمپەر گەلێك بۆ خۆ دەرخستنی ژنان لە ئارادایە. بەڵام لەم ساڵانەی دوواییدا ڕەغبەتی ژنان بۆ وەرزشی شاخەوانی گەلێك بەرچاوە و بەردەوام بە ڕێژەی بەشدار بوونی ژنان لەم گرووپانەدا زیاد دەبێت. من پێموایە لە ولاتانی جیهانی سێهەمەدا ئێستاش بەر بەستگەلێكی زۆر هەن كە حەز بە دەركەوتن و پێشكەوتنی ژنان لە هەموو بووارەكان و لەوانە وەرزشدا ناكەن و وەك جنسی دووهەم چاویان لێدەكرێت و پێیانوایە ژن هەر دەبێ لە كونجی مەتبەخدا بێت و شیو و گوڵ و مناڵ بەخێوكردن لە ئەستۆی بێت.
لە ناو بەشێكی جەماوەردا و لە ناو كۆمەڵگەی ئێمەشدا باوك و برا و خاڵ و مام، ئێستاش قسەی ئەوەڵ دەكەن و بڕیار بڕیاری ئەوانە و ژن بۆی نیە لە سەر قسەیان قسە بكات. بێگومان بەم بۆنەیەوە ژمارەیەكی زۆر لە ژنان و كچانی ئەم وڵاتە كە حەز و خولیای وەرزش و شاخەوانیان هەیە، لێی مەحرووم دەكرێن و مەجالی بەشداربوونیان لێئەستێنرێتەوە. بێجگە لەم كۆسپەگەلە، دووگیانی و مناڵداربوونی ژنان یەكێكە لەو هۆكارانەی كە بەشێك لە ژنان لە وەرزشی شاخەوانی بێبەش دەبن و خولیا و حەزیان دەخنكێندرێت. زۆرن ئەو ژنانەی كە بە هۆی زەختی بنەماڵە، سوننەتی كۆمەڵگە و یا هەبوونی مناڵ، لە دەركەوتن و پێشكەوتن دادەبڕێن و توانا و ئیستیعدادەكانیان وردە وردە دەپووكێتەوە و هیچ كات نە خۆیان و نە كۆمەڵگە كەڵكیان لێوەرناگرن.
سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە، هەر چەند ئەم باوەڕە كۆنە لە گۆشە و كەناری ئەم وڵاتە دەبینرێت، بەڵام ژنان بە هەوڵ و هیممەتی خۆیان و سەلماندنی خۆیان، پاشەكشەیەكی بەرچاویان بەم باوەڕە دواكەوتوانە داوە و ڕۆژانە بە ڕێژەی دەركەوتنیان لە هەموو بووارەكانی ژیان، لەوانەش وەرزش و شاخەوانی زیاتر و زیاتر دەبێت. هەر بۆیە ئێستا ژنان لەو گەشتانەدا بەشداردەبن كە شەو مانەوە لە زستان و لە ژێر بەفر باران دەكەن و لە گەشتی دەرەوەی وڵات و شاخە سەختەكانی وەك ، دەماوەند و سەبەلان لە ئێران و ئاگری و هەڵگورد دەكەن و وەك پیاوان و بێ جیاوازی بەشداردەبن. شاخەوانی یەكێكە لەو وەرزشانەی كە سوودێكی زۆری بە تایبەت بۆ ژنان لە بوواری دەرونی و جەستەییەوە هەیە و پێویستە دەسەڵات و لایەنە پێوەندیدارەكان و ڕاگەیاندنەكان ئەم خاڵە لە بەر چاو بگرن و بانگەشە و ڕیكلامی بەسوودی وەرزشی شاخەوانی لە بیر نەكەن و وەك ئەركێك لە كار و ئەركی خۆیان بەجێی بهێنن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ