ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پرژە دەبێتە پاڵەوانی عێراق

ندی حمە رووف : سلێمانی
كچە یاریزانی كورد (پرژە رزگار فرج) دەبێتە باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق و كوردستان لە یاری بالەدا.
پرژە رزگار كە پێشتر یاریزانی تۆپی پێ‌ بووە لە ئێستا وەك باشترین یارزانی بالە یاریدەكات و وەك خۆی باسی لێوە دەكات لە سالی ٢٠١٤ چووەتە بواری وەرزشەوە و سەرەتا بە تۆپی پێ دەستیپێكردووە، ماوەیەك بەردەوام بووە و دواتر وازی لە تۆپی پێ هێناوە.
پرژە بۆ سایتی تەوار دواو ووتی” لە سالی ٢٠١٧ چوومە یانەی پیشمەرگە و دەستمكرد بە یاری بالە یانەی پێشمەرگە یەكەم وێسگەی فێربوونی یاری بالە بوو بۆ من لەگەڵ راهینەرەكەم مامۆستا كارزان، هەروەها ماوەی سالێكیش یاریم بۆ یانەی نەجەف كردووە و لە ساڵی ٢٠٢٢ یشەوە چوومەتە یانەی سەنحاریب و هەر لەگەڵ ئەوان بەردەوامم و توانیم ببمە پاڵەوانی عیراق” .
خاتوو پرژە بەشداری خولی غربی ئاسیایی كردووە لە ووڵاتی ئوردن لە وێیش پلەی چوارەمی غربی ئاسیای بەدەستهێناوە.
ئەو دەڵێت” بیرۆكەی وەرزشكردنم و خولیام بۆ وەرزش لە خێزانەكەمەوە بوو باوكم ساڵانێكی زۆر وەرزشكاربوو یاریزانی تۆپی پێ بووە، ئەمەش وایكردووە كە ئێمەش رێچكەی باوكمان بگرین”.
هەروەها وتیشی” ئامانجم ئەوەیە كە بیسەلمێنم بۆ كۆمەڵگەكەم كە ژنانیش ئەتوانن وەك پیاوان لە هەربوارێكی ژیاندا كاربكەن و ئەتوانن سەركەوتن بەدەست بێنن”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ