سوبرالیا: رانیە
یەكێك لە ژنەكانی شارۆچكەی رەواندز رۆژانە كاری شۆفێری دەكات و بەو كارەی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەكەی دابیندەكات و یەكەم ژنە لەو دەڤەرەدا شۆفێری بكات.
پەیمان سۆفی مەولود ژنێكی چالاكی ڕەواندزە و لە ساڵی١٩٧١لە لە دایكبووە، لە ساڵی 2013 وە دەستیكردووە بەكاری شۆفێری، لەگەڵ ئەوەی ئەركی دایكایەتیش بەرێوەدەبات ئۆفیسی پۆست و گەیاندنیشی هەیە زیاتر لە یانزە ساڵە وەك شۆفێر بۆتە جێگەی متمانەی خەڵك و هاتووچۆ بەخوێندكارانی رەواندز دەكات.
ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنج هەندێكجار جێگەی ئۆتۆمبیلی فریاكەوتنیشی گرتۆتەوە زۆرجار نەخۆش دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە و هاتووچۆش بە بەشێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانیش دەكات.
لە بارەی كارەكەی و گرفت و كێشەكانی خاتوو پەیمان بۆ سایتی تەوار دەڵێت” لە ماوەی كاركردنم لە بواری شۆفێریدا توشی چەندین ئاستەنگ و بەر بەست هاتووم، بەڵام سوپاس بۆ خوا توانیومە بەسەریاندا زاڵببم و لە كارەكەشم بەردەوامدەبم و زۆر دڵخۆشم بەم كارەم و ڕۆژانە ئاشنا دەبم بە خەڵكی جیاواز و بەو هۆیەشەوە مامەڵە لەگەڵ زۆر كەس دەكەم خۆشحاڵم بووم بە كە سێكی ناسراو لە ناو خەڵكدا و چەندها بروانامە و سوپاس و پێزانینم پێدراوە”.
خاتوو پەیمان بۆ ژنانی دەڤەرەكە دەڵێت”هیوادارم كە ژنان دەست پێشخەر و چاو نەترسبن هەر بە هەرەیەك یان هەر پیشەیەكیان هەیە بتوانن بگەینن پیشانی خەڵكی بدەن بە دوای خەونەكانیاندا بچن لەسەر قاچەكانی خۆیان بوەستن”. هەروەها دەڵێت” ئەگەر بێتو ژن ئیشبكات و بێنە ناو كۆمەڵگە زۆر لە پیاوانیش سەركەوتوتردەبن بە تایبەت بۆ ژنان زۆر گرنگە ئەگەر ئیشەكانیان بە ژنێكیتر بسپێرن چونكە ژن زیاتر لە ژن تێدەگات زیاتر ژن دەزانێت ئەوەی بەرامبەر چی دەوێت”.
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له ناحیهی خورمال بهڕێوه دهچیت
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له خورماڵ بۆماوهی سێ ڕۆژ بهردهوامی دهبێت