ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كچانی هەڵەبجە دەبنە پاشای تۆپی سەرمێزی كچانی عێراق

میهرەبان: هەڵەبجە‌
لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێز بۆ یانەكانی عێراق ‎تیپی تێنسی كچانی یانەی وەرزشی پەیام لە هەڵەبجە بوونە پاڵەوانی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لە شاری بەغداد پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق بەڕێوەچوو، (یانەی وەرزشی پەیام)ی هەڵەبجە بە تیپەكانی كوڕان و كچان بەشدارییان كردوو بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و توانیان بۆ یەكەمجار لە مێژووی یاری تێنسدا بۆ ئاستی كچانی (15) ساڵان بەشێوەی تیم ببنە پاڵەوانی یانەكانی عێراق و سەرجەم یاریەكانیان بردەوە بەبێ هیچ دۆڕانێك و بوونە پاشای تۆپی سەرمێزی كچانی عێراق .

هاوشێوە

ڤیدیۆ