شەونم محەمەد
وەرزشی شاخەوانی یەكێكە لەو وەرزشانەی ئەم ساڵانەی دوایی لە كوردستان پەری پێدراوە و ژنانی كوردستانیش بەدەرنین لەم وەرزشە و چەندین گروپ و ژنی سەرپەرشتیار هەیە لە بواری شاخەوانیدا.
هەموو ساڵێك 11-12 دیاریكراوە بە ڕۆژی جیهانی شاخ، لەم ڕۆژەدا بە هەماهەنگی تۆڕی شاخەوانانی شار و بەشداری زۆربەی گروپی شاخەوانانی كوردستان، لە بناری گوێژە لە مەراسمێكدا ئەو یادە بەرزا راگیرا و چەند ژنێكی شاخەوان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
تریفە فەرەیدون لە پاڵ كاری فەرمانبەریدا ژنێكی شاخەوانی لێهاتووە و باسی ئەزمونی خۆی دەكات و دەڵێت” لە ساڵی 2018 لەگەڵ گروپی شاخەوانی شار وەكوو ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن چەن ساڵێكە كارمكردووە و ماوەی چوار ساڵە وەك جێگری سەرۆكی گروپم بەهۆی ئەوەی ئەزمونم كەمێك زیاتر، هەڵبژێردرام بۆ ئەم پۆستە و ئەندامی دەستەی كارگێڕی گروپەكەم”.
تریفە وتیشی” ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە بۆمان نیوەی زۆری گروپەكەمان لە ژنان پێكهاتووە، كە هاوكات ئێمە لەگەڵ پیاوان گەشتی شاخەوانی ئەكەین توانیومانە ئاستێكی باش لە وەرزشی شاخەوانی بكەین، ئەم وەرزشە وائەكات ئارامی بە ڕۆح و جەستە و مێشكت ببەخشێت و ببێتە هۆی فراوان كردنی بیركردنەوە لە هەموو روویەكەوە”.
تریفە دەشڵێت” وەرزشی شاخەوانی فێری بەخشین و یارمەتی و هاوكاری و تەباییت ئەكات، بەوەی لە كاتی گەشتا بۆ سەر لوتكە هەموو پێكەوە یارمەتی دەری یەكترن، بەبێ جیاوازی ڕەگەزی و ئاستی كۆمەڵایەتی، ئەتوانم بڵێم هەستێكی زۆر جوانە و پێناسە ناكرێ بەتایبەت بۆ ژنان كە لە ئێستادا بەهۆی ئەو بارودۆخەی تیایداین ماندوو بونی فكری و هیلاكی جەستەیی چ وەك دایك چ وەك ژنیكار، ئەتوانم بڵێم دوهێندەی پێشوو ئەركیان قورسترە، هەم لە دابینكردنی بژێوی و هەم هاوكاریكردنی بژێوی ژیان.
خاتوو تریفە فەرەیدوون هیوا خوازە هەموو خێزانەكان ڕێگەبەن ژنان و كچانیان بێنە وەرزشی شاخەوانی تا ئارامی مێشك و جەستەیان پێ ببەخشرێ و جوانیەكانی سروشت ببینین و خوازیارم ژنانیش خۆیان هەوڵبەن بێنە ئەم بوارەوە.
هەروەها ژنە شاخەوان پارێزەر ( ئەشواق نەجیب) لە بارەی شاخەوانییەوە دەڵێت” ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە شاخەوانی ئەكەم و ماوەی ساڵێكە وەكوو دەستەی گروپی شاخەوانی شار كار ئەكەم و گەشتیان لەگەڵ ئەكەم و نیوەی زیاتر ئەندامەكانمان ژنە و خۆشبەختانە زۆرجار گەشتمان كردووە و تەنها ژنەكان بووین و توانیومانە سەركەوتوانە گەشتەكە بكەین و چێژ لە وەرزشەكە ببینین”.
هاژە بە كورسییەكەیەوە دەڕوات بۆ پاڵەوانێتی عێراق
نیان سەلام: خانەقین هاژە كچێكی تەمەن 33 ساڵە و خاوەن