ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كیژان ئیبراهیم نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوەو پێشكەشی ژنانی دەکات

هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، نوێترین گۆرانی بەناوی «با وەک خۆمبم» لە ڕۆژی هەشتی مارس کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ژنان بڵاودەکاتەوەخاتوو كیژان لەو بارەیەوە’ دەڵێت:
ڕۆژی جیهانی ژنان و پیرۆزبێت”ئەم بەرهەمە دیارییەکە بۆ ئەو خانمانەی کە بەهۆی ژنبوونەوە ئازاریان چەشتووە، هیوادارم بەدڵتان بێت”دەربارەی پەیامی بەرهەمەكە خاتوو كیژان وتی” بەرهەمەکە ئازادی مرۆڤ بەگشتیو مافی ژنانە بە تایبەتی، گۆرانیەکە کە بە هەردوو زمانی کوردی و هۆڵەندی تۆمارکراوە، لە ئاواز و تێکستی خاتوو کیژان خۆیەتی و ئەفشین شوکری کاری میوزیکی بۆ کردوە.

کیژان ئیبراھیم خەیات ساڵی ١٩٨٥ لە سلێمانی لەدایک بووە، کچی ئیبراھیم خەیات ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی خەڵکی سلێمانی. سەرەتا گۆرانی بۆ زنجیرە درامایەک گوتووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوکردووەتەوە، هەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (درۆ) بڵاوکردووەتەوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ