تا ئێستا هەموومان مارمێلكەمان بەرەنگی قاوەیی یان بێجی بینیووە، بەڵام زۆر بەكەمی مارمێلكەی شەفافو ئاوی بینراوە.
سیۆ بۆسشاو كە خوێندكاری دكتۆرایە لەزانستی زیندەوەرزانی لەزانكۆی نیۆیۆرك ئەبوزەبی، بەكامێراكەی خۆی لەبیابانی ئەبوزەبی وێنەی مارمێلكەیەكی گرتووە كە شەفافەو ئاوییە، واتە ناوسكی هەموو دیارەو لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاویكردۆتەوە.