ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئوتومبیلە بۆمب رێژکراوەکەی شەقامی موتونەبی لە لەندەنە

لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق ‌و لە بەرواری 5/3/2007 دا تەقینەوەیەکی گەورە لە شەقامی ( موتەنەبی) ‌و لە نێو بازاری کتێب فرۆشاندا روویدا کە شوێنی رۆشنبیرانی بەغداد بوو، لەو تەقینەوەیەدا زیاتر لە 38 کەس بوونە قوربانی ‌و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. ئەو کارە تیرۆرستیە لە رێگەی ئوتومبیلێکەوە ئەنجامدرا بەڵام جێرمی دێلەر هات ‌و پاشماوەی ئەو ئوتومبیلەی لە عیراقەوە گواستەوە بۆ لەندەن پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەو کارەی کرد؟ گرنگی ئەو کارە چیە؟.


جێرمی دێلەری هونەرمەندی شێوەکار ئەو کاتە لە عێراق بوو، پاش رووداوەکە پاش ماوەی ئوتومبیلە بۆمب رێژکراوەکە لە کەلاوەکاندا فڕێدرابوو، ئەو هات ‌و مۆڵەتی لەلایەنە ئەمنیەکانی عێراق وەرگرت بۆ بردنی ئەو تەن و لاشە ئاسنە بێکەڵکە ‌و بردنی بۆ مۆزەخانەیەک لە بەریتانیا، زۆر بەئاسایی و بە ئاسانی ڕێیپێدارا چوون لای بەرپرسانی عێراق هیچ گرنگی و سودیکی نەبوو تەنها پارچەیەکی بێکەڵک بوو کە بۆ فڕێدانە ‌و هیچیتر! ئەوە جیاوازی بیرکردنەوەیە لەلای هونەرمەند لە هەموو ئەو شتانەی لە دەورووبەرمان روو ئەدەن.


پاشان گواسترایەوە مۆزەخانەی جەنگی (ئیمپریال) لە بریتانیا کە تەنها پاشماوەکانی دوای جەنگ و هەیکەل و پارچە کانزاییەکانی تێدا هەڵگیراوە، لە نێویشیاندا ئەم ئۆتۆمبێلە ژەنگرتوە وەک ئەوەی گەردەلولێکی بەهێز لولیکردبێت و لە ناو مێژویەکی دێرینەوە فڕێیدابێت و دانرابێت، بە چەندین ئامێری گەورەی سەربازی دەورە دراوە کە لە ۱۰۰ ساڵی ڕابردوودا ئەو ئامێرە جەنگیانە کۆکراونەتەوە و لەو مۆزەخانەیە دانراوون، لە ئێستادا ئەو ئوتومبیلەش بووە بە بەشێک لە ئامێرە جەنگیەکان، ئەم ئۆتومبێلە ژەنگاوییە وردوو خاشکراوە نموونەیەکی ئاشکرایە کە جەنگ چی دەکات لە مرۆڤ و تەنانەت ئامێرە بەهێزەکانیش لول دەکات.


ئەم ئوتومبیلە نوێنەرایەتی رووداوەکان دەکات وەک کۆنسێپت (بیرهێنانەوە)ی ڕوداوەکانە لە دەرئەنجامەکانی جەنگ و کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و نیشاندانی ئەو باجانەی کە لە ژیانی ئاسای خۆیدا بێویست دەیدات و ماڵوێرانییەکان وەردەگرێت و باجی قورس دەدات. دیمەنی ئەم ئۆتۆمبێلە ژەنگگرتوە تایبەتە لە ناو کەرەستە سەربازییەکاندا، وا لە بینەر دەکات هەست بکەن ئەوە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی خۆیانە ڕەنگە ڕۆژێک ئەو کارەساتەش بەسەر ئەودا بێت، لە هەمووی سەیرتر بۆ تەماشاکردنی ئەم کارە دەبێت بڕە پارەیک بدەیت تا بتوانیت لە نزیکەوە بیبینیت و بۆتە داهاتێکی باشیش بۆ گەلەرییەکە..


بۆ ئەم کارەشی هونەرمەند دێلەر توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی (تێرنەر) کە لە ژێر ناوی گەوەرە هونەرمەند وێڵیام تێرنەردایە، ئەم هونەرمەندە هاوچەرخە کار لەسەر وروژاندنی پرسیار و بابەت دەکات وا لە بینەر دەکات زیاتر بیربکاتەوە لەو بابەت و ماتەرەی دەیبینێت، هەرچەندە زۆر هونەرمەندی دیکە بەو شێوازە کاردەکەن، بەڵام ئەم زیاتر کار لەسەر (جەنگ) دەکات و لە شوێنی جیاوزیش کارەکانی نمایش دەکات.


وەرگێرانی: نەوشیروان عەلی

سەرچاوە: publicdelivery. Org – Amp. Theguardian.com

هاوشێوە

ڤیدیۆ