له به‌رده‌م ئۆپێرا هاوسدا و له ڕۆژێکی هه‌تاویدا، کۆمه‌ڵێک پێرفۆرمانس له پانتایی کراوه‌ی ده‌وری بینای ئۆپێراکه پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ 4/9/2021 به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانى ئه‌و شاره‌و بینه‌ران له شارى هانۆڤه‌ر و له به‌رده‌م ماڵى ئۆپێرا پێرفۆرمانسێکى هونه‌رى پێشکه‌ش کرا پێرفۆرمانسه‌که پێکهاتبوو له چوار به‌ش له‌وانه
یه‌که‌م : پێر فۆرمانسی ئاماژه‌کان. که خه‌ڵک به‌ناویدا هاتوچۆی ده‌کردوو هه‌ندێ شوێنیشی تێدابوو بۆ دانیشتن
ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌ربڕین بوو له قه‌ره‌باڵغی زۆری ئاماژه‌کانی ئه‌مڕۆی ژیانی نێو شاره مۆدێرنه‌کان. که وه‌ک زمانێک بونه‌ته ناسنامه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆ .
دووه‌م : پێرفۆرمانسی وێنهکهنهکان. که وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک و مێزێکی توالێت داده‌نیشتی به‌رامبه‌ری . ئه‌مه‌ش بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک بوو له ڕابردوومان و که‌ره‌سته کۆنه‌کانی ژیانمان که پڕن له یاده‌وه‌ری و چیرۆکی سه‌یر و سه‌مه‌ره.
سێیه‌م: ئینجانه گه‌وره‌کانی گوڵ و دره‌خت. که خه‌ڵکی له نێوانیاندا داده‌نیشت و که‌شێکی خۆشیان وه‌ر ده‌گرت . ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ژیانی مۆدێرن چۆن مینیماڵی دره‌خت و ژیانی بچوک کردۆته‌وه.
چواره‌م : له به‌رده‌م ده‌رگای ئۆپێراکه‌دا و به‌ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێکی زۆر ئۆپێرایه‌ک پێشکه‌ش به‌خه‌ڵکی کرا . ئه‌م ئۆپێرایهش که‌سه‌کان له دوروی یه‌ک و به‌ده‌نگێکی پڕ له‌هاوار و حوزن بوو گوزارشتیان له‌و که‌لێن و دابڕانه گه‌وره‌یه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌کرد که به‌هۆی کۆرۆناوه تێیکه‌وتوین.
جێگه‌ی باسه له‌م ڕۆژه پشوه‌دا و له به‌رده‌م خۆری پایزدا، له نێو ئه‌و پێرفۆرمانسانهدا بینه‌ر بێئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت ده‌بوونه بکه‌ر و کاره‌کته‌ری پێرفۆرمانسهکان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاندیمیش هه‌یه هونه‌رمه‌ندانی ئه‌ڵمان به دوای ڕێگه‌ی نوێ و شێوازی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن تا بگه‌ن به خه‌ڵکی و له هونه‌ر و کلتوریش چێژ ببینن.
بورهان قه‌ره‌داغى: ئه‌ڵمانیا