لەسزای ئەوەی گێچەڵی سێكسی بەكچانی گوندەكەی كردووە، گەنجێكی هندی دەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ جلوبەرگی نزیكەی دوو هەزار كچو ژنی گوندەكەی بشواتو ئوتوشیان بكات.
دادگایەكی هندستان گەنجێكی هندی تەمەن 20 ساڵی بەناوی (لالان كۆمار) ئازاد كرد، بەڵام سزاكەی ئەوەیە دەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ جلوبەرگی سەرجەم ژنانو كچانی گوندی ماجهوور بشواتو ئوتویان بكاتو دەبێت پاكەرەوەكانیش خۆی بیانكرێت.
نەسیمە خاتوون سەرۆكی ئەنجومەنی گوندەكە دەڵێت: “سەرجەم ژنانو كچانی گوندەكەمان خۆشحاڵو دڵخۆشن بەو بڕیارەی دادگا”. نەسیمە كە چاودێری گەنجەكە دەكات بۆ جێبەجێ كردنی سزاكەی وتیشی: “بڕیارێكی مێژوویی بوو، چونكە ئەو بڕیارە سەربەرزیو رێزو كەرامەتی زیاتر بۆ ژنانو كچان دەگەڕێنێتەوە”.