ئەمرۆ لەقەزای دەربەندیخان، فێستێڤاڵی پایزەی رۆژەن بۆ كاری دەستی و بەرهەمی خۆماڵی و بەرهەمی فرۆشیاران كرایەوەو ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەناز ئەحمەد سەرپەرشتیاری گروپی كچانی دەستڕەنگینی كەلار تایبەت بەتۆڕی میدیای تەواری راگەیاند: “لەم فێستیڤاڵەدا ئێمە وەك گروپەكەمان بەكارە دەستییەكانمان بەشدارین، زۆربەی ژنان لەبۆنەكان بەشدار دەبین، بەملوانكەو سیرامیك ومێخەك سمڵ كڵاوو كۆڵوانەو تاج و دیزاینی ناوماڵ كولیچە و شیرینی”.
وتیشی: “بەرهەمەكانمان لەفێستیڤاڵو بۆنەكاندا كڕیاری زیاتری لەسەرەو باشتر كەلوپەلەكانمان سەرف دەبن”.
ئا: تریفە