ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەئاهەنگی دەرچوونی دایكیاندا ئامادە دەبن

چوار برا لەشاری ئەسكەندەرییەی میسر، دوای ئەوەی دایكیان كۆلێژی مافەكانی زانكۆی ئەسكەندەرییە تەواو ئەكات، لەئاهەنگی دەرچوونیدا ئامادە دەبن.

یەكێك لەكوڕەكانی بەناوی محەمەد مەرزوق لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوییەتی: “ئەمڕۆ دایكم بەپلەیەكی بەرز كۆلێژی مافەكانی زانكۆی ئەسكەندەرییەی تەواو كرد”.

لەباسكردن‌و بەسەرهاتی چیرۆكی ژیانی دایكیدا، محەمەد نوسیوییەتی: “دایكم بەهۆی ئەوەی لەتەمەنی 18 ساڵیدا شوویكردووە‌و چوار كوڕی هەبووە، نەیتوانیووە خوێندن تەواو بكات، پێش 10 ساڵیش كە لەباوكم جیابۆوە، دووچاری خەمۆكییەكی زۆر هاتبوو، من‌و براكانم پێشنیارمان بۆ كرد كە خوێندنەكەی تەواو بكات، لایەنی كەم خوێندن سەرقاڵی دەكات‌و كەمێك لەو حاڵەتەی دوور دەخاتەوە”.

دەشڵێت: “خۆشبەختانە بەقسەی كردین‌و بڕیاریدا تاقیكردنەوەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بداتەوە‌و زۆریش خۆی ماندوو كرد‌و سەعی باشی بۆ كرد، تاوەكو نمرەیەكی بەرزی هێنا‌و بەویستی خۆشی چووە كۆلێژی مافەكان، لەوێش وەك هەر خوێندكارێك، ئامادەی وانەكان دەبوو، كۆششی زۆری كرد تا ئەوێشی بەپلەی بەرز تەواو كرد”.

محەمەد لەگەڵ براكانیدا لەو باوەڕەدا نەبوون كۆلێژ تەواو بكات‌و قۆناغەكانی خوێندن ببڕێت. دەنوسێت: “دایكە گیان تۆ نمونەی سەركەوتنیت، بەراستی شانازیت پێوە دەكەین، تۆ فێرت كردین كە شتێك نییە ناوی موسەتحیل بێت‌و هەمیشە هیواكان ئامادەن‌و بونیان هەیە، خوای گەورە بۆ ئێمەت بێڵێت‌و بتبینین باشترین پارێزەر بیت لەمیسردا، پیرۆزە دایە گیان”.

دواجار ئەوەشی ئاشكرا كردووە كەدایكیان خوازبێنیكەرێكی هاوتەمەنی خۆی هاتووە‌و شوی پێكردووە، “لەئێستادا دایكمان بوكێكی زۆر جوانیشە”.

ئا: دڵی

هاوشێوە

ڤیدیۆ