كچانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی یەكەمی پاڵەوانییەتی كاراتێی كچانی یانەكانی باكوری عیراق بەدەستدەهێنن.
یەكێتی ناوەندی كاراتێی عێراق بە هاوكاری لقی هەولێری یەكێتییەكە، پاڵەوانییەتی كاراتێی كچانی یانەكانی باكوری عێراقی بۆ یارییەكانی كاتا و كۆمیتە بە بەشداری زیاتر لە 20 یانە ئەنجامدا.
دوایی كێبڕكێی یاریزانانی بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە كە بۆ لە دایكبوانی 2002 بەرەو سەر بوو، سەرئەنجام كچانی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان پلەی یەكەم بەدەستبهێنن و پلەی دووەمیش بۆ كچانی هەڵەبجە بوو هەروەك پلەكانی سێهەم و چوارەمیش بۆ كچانی یانەكانی چەمچەماڵ و سەنحاریبی شاری دهۆك بوون.
ئەنجامی كۆتایی ڕیزبەندی یانەكان بە خاڵ بەم شێوەیە بوون:
پێشمەرگەی سلێمانی 21 خاڵ
هەڵەبجە 20 خاڵ
چەمچەماڵ 11 خاڵ
سەنحاریب 10 خاڵ
میران محەمەد















