یاسەمین جۆرە گوڵێكی بۆنخۆشە لە زۆرترین وڵاتانی جیهان دەڕوێت، بەڵام نیشتمانی ئەسڵی یاسەمین ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئاسیایە بەتایبەتی فلیپین و ئەندەنۆسیا كە بۆتە هێمایەكی نیشتمانی ئەو وڵاتانە و هەروەها لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش زۆرە
جۆرەكانی گوڵی یاسەمین زۆرە و ڕەنگی جیاوازیشی هەیە، بەڵام باوترینیان یاسەمینی زەرد و سپیە. ڕوەكی یاسەمین بەدرێژی مەترێك بۆ دوومەتر بەرزدەبێتەوە، گوڵێكی وردی بۆنخۆش دەرئەكات و بۆنەكەی فێنك و ئارام بەخشە بە دەور و بەردا بڵاودەبێتەوە بەتایبەتی لەكاتی شەواندا ، ئەم گوڵە بەڕێژەیەكی زۆر لە پیشەسازی عەتر و ئارایشتدا بەكاردێت و لە شیعری شاعیرەكانیشدا بۆن و بەرامەی شیعری ناسكتر كردووە .