یەكێتی ناوەندی بالەی عێراق وادەی دەستپێكی یارییەكانی خولی بالەی كچانی لاوانی یانەكانی عێراقی ئاشكرا كردوو بڕیاری دا یارییەكانی لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
لیژنەی پێشبڕكێكان لەیەكێتی ناوبراو بڕیاریدا یارییەكانی خولی بالەی كچانی لاوانی یانەكانی عێراق بۆ ماوەی چوار رۆژ لەرۆژی 27ی ئەم مانگەوە لەهۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد لەعەنكاوە بەڕێوەبچێت.
جەمال ڕەشید سەرۆكی یەكێتی بالەی سلێمانی تایبەت بەتۆڕی میدیایی تەواری ڕاگەیاند: خولەكە بۆ لەدایك بووانی 2003 و 2004 دەبێت و یارییەكانی ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت”. وتیشی: “رۆژی 26 ی ئەم مانگە كۆبونەوەی هونەری خولەكە ئەنجام دەدرێت و ڕۆژێك دواتر یارییەكان دەست پێدەكات و چاوەڕوانی خولێكی بەهێزیش دەكرێت ئەوەش لە دوایی ئەوەی زۆرێك لە یانەكان گرنگی بە ئاستی تەمەنەكان دەدەن”.
میران محەمەد