ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

گوڵی پایزی

گوڵی داودی كە بوكی پایز و ئەستەری پێدەوترێت، بەشێوەیەكی سەرەكی و فراوان لە كۆتای وەرزی هاوین ‌و سەرەتای پایزدا دەچێندرێت، تا ئەم دواییە گوڵی ئەستەر لە وڵاتی بەریتانیا بەناوی( michaelmas) ناسرابوو .


بەشێوەیەكی سەرەكی لە شوێنە بەرزەكانی باخچەكاندا كە تیشكی خۆر ڕاستەوخۆ بەریدەكەوێ دەچێندرێت، بۆ ئەوەی گوڵی ڕەنگ جوان دەربكات پێویستیشە لە خاكێكی بەپیتدا بچێندرێت، بەڵام ئەگەر خاكی باخچەكە بەتەنیا لم بوو ئەوا پێویستە پەینی ئۆرگانی تێكەڵ بكرێت بۆ ئەوەی توخمە خۆراكیەكانی بۆ دابین ببێت پێویستە بایەخ بە ئاودانی گوڵی ئەستەر بدرێت لە وەرزی هاوین و ئەوكاتانەی كەش و هەوا وشكە . لە كۆتاییەكانی وەرزی هاویندا گوڵی ئەستەر لە باخچەدا دەردەكەوێت كاتێك كە تەنها گوڵە كە بەشێوەیەكی ڕەنگا و ڕەنگ هەیە.

ئامادەكردنی : تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ