یەكێتی ناوەندی شەترەنجی عیراق، پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەكانی عیراق لەشاری بەغدا بۆ 14 یانە لەماوەی چوار رۆژدا ئەنجام دەدات، كە تیایدا زیاتر لە 25 كچە یاریزان بەشداری تیا دەكەن.
ئەسعەد ئیسماعیل جێگری سەرۆكی یەكێتی ناوەندی شەتڕەنجی عێراق بەتۆڕی میدیایی تەواری ڕاگەیاند: “یەكێتی ناوەندی شەتڕەنجی عێراق ساڵانە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ ئاستی نایاب بەدوو قۆناغ ئەنجام دەدات كە لەئێستادا یارییەكانی یەكەم قۆناغی دەستی پێكردووە”.
وتیشی: “بەپێی ڕێنماییەكانی یەكێتییەكە دەبێت هەر یانەیەك لە 6 یاریزان پێكبێتو یەك تا دوو یاریزانی كچ بێت، ئەمساڵ چواردە یانە بەشداری پاڵەوانێتییەكەی كردووەو زیاتر لە 25 كچە یاریزان بەشداری تیا دەكەن”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە: “تەنیا یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەیەك یاریزانی كچ كە ئەویش خاتوو (كارین كەمال)ە بەشدارە و یانەكانی تر بەدوو كچە یاریزان بەشدارییان كردووە”.
میران محەمەد