یەكێتی ژنانی كوردستان لەساڵیادی دامەزراندنیدا، بەهاوكاری یەكێتی تۆپی سەبەتەی کجان سلێمانی، پاڵەوانییەتی (ئالان عەلی) بۆ تۆپی سەبەتەی كچانی یانەكانی سلێمانی دەكاتەوە.
وەك وەفادارییەك بۆ گیانی پاكی رۆژنامەنوسی وەرزشی راگەیاندنی یەكێتی ژنانی كوردستانو رۆژنامەی ژیانەوە، یەكێتی ژنانی كوردستان پاڵەوانییەتییەكی تۆپی سەبەتەی کچان بەناوی (ئالان عەلی) دەكاتەوە.
دەستپێكی یارییەكانی ئەم پاڵەوانییتییە لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی لەكاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 2021/11/4 بەڕێوەدەچێت.