لەدووەم یاری پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان، تیپی كچانی ژیما یەكەم یاری خۆیان لەپاڵەوانێتییەكە بەئەنجامی (46-29) سكوێر لەتیپی كچانی سلێمانی بردەوە.
سەعات 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی هەردوو تیپی كچانی باسكەی (ژیماو فێرگەی سلێمانی) لەدووەم یاری پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان بەیەكگەیشتن، دوای یارییەكی بەهێز، تیپی ژیما یەكەم یاری خۆی لەو پاڵەوانییەتتیەدا بردە.
بڕیاری سبەینێ شەممە لەهۆڵی یانەی رۆژ دوو یاری تری ئەو پاڵەوانێتییە بەڕێوەبچێت، یاری یەكەم سەعات (5)ی ئێوارە هەردوو تیپی ژیماو ئەكادیمیای خەونی وەرزشی (DSA) و دووەم یاری سەعات شەشو نیو تیپەكانی ئالانو سلێمانی یاری بكەن.