ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

(DSA) بۆ یاری كۆتایی‌و (سلێمانی)یش ماڵئاوایی لەپاڵەوانییەتییەكە دەكات

لەدووەم یاریاندا تیپی كچانی (DSA) سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەستهێنا‌و بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانەتییەكە سەركەوتن، هاوكات تیپی كچانی سلێمانیش ماڵئاواییان لەپاڵەوانەتییەكە كرد.

لەدرێژەی یارییەكانی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان، سەعات (5) ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی یانەی وەرزشی رۆژ، هەردوو تیپی (DSA)‌و تیپی (ژیما) بەیەكگەیشتن، لەئەنجامدا كچانی (DSA) یارییەكەیان بەئەنجامی (56-12) سكوێر بردەوە.

لەیاری دوەمدا كە سەعات شەش‌و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستی پێكرد، تیپی كچانی (ئالان) توانیان شكست بەتیپی كچانی سلێمانی بهێنن‌و بەئەنجامی (39-7) سكوێر یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ‌ بێنن.

بەو ئەنجامەشیان تیپی سلێمانی دووچاری دووەم دۆڕاندن بوون‌و ماڵئاواییان لەپاڵەوانەتییەكە كرد. جێی باسە ئەم دوو یارییە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (ئارام سەمیر) بەهاوكاری ناوبژیوانان (زمكان عوسمان، تەلار بیلال، دارا قادر، رێبین تۆفیق) بەڕێوەیان برد.

هاوشێوە

ڤیدیۆ