سبەینێ سێشەممە سەعات 7ی سەرلەئێوارە، هەردوو تیپی كچانی ئالانو ژیما یاری پێش كۆتایی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان لەهۆڵی یانەی رۆژ ئەنجامدەدەن.
براوەی ئەم یارییە بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانەتییەكە سەردەكەوێتو لەگەڵ تیپی كچانی (DSA) یاری كۆتایی دەكات كە بڕیارە ئەو یارییە رۆژی هەینی لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی ئەنجام بدرێت.